lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

درکرانی کرێکارە کوردەکانی کانگەی زێڕی زرە شۆران لە تیکاب

درکرانی کرێکارە کوردەکانی کانگەی زێڕی زرە شۆران لە تیکاب
لاوان ئینفۆ


تێکڕای کرێکارە خۆجێییەکانی گەورەترین کانگەی زێڕی ئێران لە شاری تیکاب، لەلایەن بەرپرسانی ئەو کانگە زێڕە لەسەر کار دەرکران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› دوێنی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە کرێکارە کوردەکانی کانگەی زڕە شۆران، کە سەرجەمیان خەڵکی گوندەکانی زڕە شۆران، هەلوچەلی و شاری تیکابن، بە بڕیاری بەرپرسانی ئەو کانگە زێڕە لەسەر کار دەرکران و کرێکارە کوردەکان بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو

500x325x19217.jpg.pagespeed.ic.nIm8_IsQ1Cتێکڕای کرێکارە خۆجێییەکانی گەورەترین کانگەی زێڕی ئێران لە شاری تیکاب، لەلایەن بەرپرسانی ئەو کانگە زێڕە لەسەر کار دەرکران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› دوێنی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە کرێکارە کوردەکانی کانگەی زڕە شۆران، کە سەرجەمیان خەڵکی گوندەکانی زڕە شۆران، هەلوچەلی و شاری تیکابن، بە بڕیاری بەرپرسانی ئەو کانگە زێڕە لەسەر کار دەرکران و کرێکارە کوردەکان بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو هەڵوێستەی بەرپرسانی کانگەی زێڕی زڕە شۆران، رێگەی سەرەکیی ئەو کانگە زێڕەیان داخست و بە دژی بەرپرسانی حکوومەتی ناڕەزایەتییان دەربڕی. ئەو کرێکارە کوردانە، کە زۆربەیان زیاتر لە دوو ساڵە لەو کانگە زێڕە پێشینەی کار کردنیان هەبووە، خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون، کە هەتا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە. کانگەی زرە شۆران لە ٣٩ کیلۆمیتریی شاری تیکاب هەڵکەوتەوە و ١١ ملیۆن تۆن پاشەکەوتی زێڕی ٧.٩ عەیاری تێدایە، کە ٨٨ تۆن زێری خالیس و ٢ تۆن نوقرەی خالیسی لێ بەرهەم دێت.

10 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درکرانی کرێکارە کوردەکانی کانگەی زێڕی زرە شۆران لە تیکاب

درکرانی کرێکارە کوردەکانی کانگەی زێڕی زرە شۆران لە تیکاب


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر