lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

خوێندکارانی شاری بۆکان هۆشدارییان دایە ئوستانداری

خوێندکارانی شاری بۆکان هۆشدارییان دایە ئوستانداری
لاوان ئینفۆ

خوێندکارانی زانکۆکانی شاری بۆکان لە نامەیەکدا روو بە ئوستانداری، خوازیاری لابردنی تەنگ و چەڵەمە و هەروەها بێبەریی کردنی خوێندکاران لە خوێندن بوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵێک لەخوێندکارانی زانکۆکانی ئازاد، پەیام نوور، عیلمی ـ کاربوردی و زانستگەی پەرەستاریی بۆکان داوکارییەکی ٣٥ خاڵیان بۆ ئوستانداری ئازەربایجانی رۆژئاوا ناردووە. ئەو خوێندکارانە لەنامەکەیاند نووسیویانە، " شاری بۆکان بەپێچەوانەی روانینە نەرێنیی و بە دوور لەراستییەکان، بەدەست کێشە و ئاریشەوە دەناڵێنێ‌و زۆربەی پڕۆژەکانی ئەو شارە بۆتە بەشێک لەلاپەڕەی مێژو

300x180x19262.jpg.pagespeed.ic.6Nvj25uXoe

خوێندکارانی زانکۆکانی شاری بۆکان لە نامەیەکدا روو بە ئوستانداری، خوازیاری لابردنی تەنگ و چەڵەمە و هەروەها بێبەریی کردنی خوێندکاران لە خوێندن بوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵێک لەخوێندکارانی زانکۆکانی ئازاد، پەیام نوور، عیلمی ـ کاربوردی و زانستگەی پەرەستاریی بۆکان داوکارییەکی ٣٥ خاڵیان بۆ ئوستانداری ئازەربایجانی رۆژئاوا ناردووە. ئەو خوێندکارانە لەنامەکەیاند نووسیویانە، " شاری بۆکان بەپێچەوانەی روانینە نەرێنیی و بە دوور لەراستییەکان، بەدەست کێشە و ئاریشەوە دەناڵێنێ‌و زۆربەی پڕۆژەکانی ئەو شارە بۆتە بەشێک لەلاپەڕەی مێژوو". خێرایی لە دابین کردنی ئاوی شیرینی بۆکان، دروست کردنی مووچە و مەزرای توێژینەوەیی، بە دواداچوون بۆ پرسی مەسکەنی مێهر، بایەخدان بە کرێکاران، پشتیوانی لە ناوەندەکانی خەڵک تەوەر، پەرەپێدان بە کەشوهەوای کاسبی و داهاتی رۆژانە، جێبەجێ‌کردنی گەڵاڵەی "هادی" لە ئاواییەکان لە داخوازی خوێندکاران بووە. لەبەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە، چاوەڕوانیی ئەوەمان هەیە کە بیستنی دەنگی خوێندکاران دەستبەکار ببن و چارەنووسی فەرمانداریی شاری بۆکان روون بکەنەوە و کۆتایی بە دەسەڵاتی هێندێ‌لە بەڕێوەبەرانی شارەکە بێنن. ئەو خوێندکارانە کە نامەیەکەیان لە راگەیەنەکان بڵاو کردۆتەوە وتوویانە، "چاوەڕوانی وڵام و پەرچەکرداری ئوستاندار لە سایتی فەرمی ئوستاندارین".
دانیشتوانی شاری بۆکان زیاتر لە ٢٢٥ هەزار کەس و لە بوونی فەرمانداریە تایبەت بێبەرییە.

10 ساڵ و 4 مانگ و 28 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوێندکارانی شاری بۆکان هۆشدارییان دایە ئوستانداری

خوێندکارانی شاری بۆکان هۆشدارییان دایە ئوستانداری


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر