له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات بۆ ئاماده‌کاری چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات بۆ ئاماده‌کاری چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان، سه‌رله به‌یانی رۆژی شه‌ممه 24ی خاکه‌لێوه‌ی 2714ی کوردی به‌رامبه‌ر به 12ی ئاپریلی 2014ی‌زایینی له بنکه‌ی سکرتاریه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا هه‌ردووک لێژنه‌ی رێکخستن‌و پێوه‌ندی‌یه‌کان راپۆڕتی کاری ئه‌و ماوه‌یه‌ی خۆیانیان داوه‌و به تێروته‌سه‌لی باسی له‌سه‌ر کراو پاشان باسێکی گشتییش له‌سه‌ر کۆنفڕانس کرایه‌وه‌و قه‌راره شه‌ممه‌ی داهاتوو رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه‌ی 2714ی کوردی به‌رامبه‌ر به 19ی ئاپریلی 2014ی‌زایینی سمینارێک له سلێمانی به به‌شداری نوێنه‌ری هه‌موو رێکخراوه‌کانی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان ببه‌سترێ. له‌و سمیناره‌دا هه‌موو باسێکی پێوه‌ندیدار به کۆنفڕانسه‌وه دێته به‌رباس‌و هه‌ر هه‌موو شتێک ده‌بڕدرێته‌وه.