سێ کهس له ئەندامانى بنەماڵەی حبیبوڵڵا گوڵپەریپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزهکانى ئیدارهى ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.رابردوو حوکمهکهى جێ به جێ کرا.
سێ کهس له ئەندامانى بنەماڵەی حبیبوڵڵا گوڵپەریپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزهکانى ئیدارهى ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی کهمپهینى مافى مرۆڤ له ئێرانØ› هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران، ئێوارهى رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ ی خاکەلێوە، لە شاری سنەدا عێزەت گوڵپەریپوور(برای حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور)یان دەستبەسەر کرد. مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات پاش دەستبەسەر کردنی چوونەتە ماڵی باوکی ناوبراو و وێرای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر کەلووپەل و کۆمەڵێک دەفتەر و کتێب و کۆمپیوتێری شەخسیی ئەو هاووڵاتییە کوردەشدا گرتووە. عیزەت گوڵپەریپوور، هەنووکە لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لەدەستبەسەریدایە. بەپێی ئهم راپۆرته، هەر ئەو رۆژە دوو هاوولاتیی دیکەی کورد و لە نزیکانی بنەماڵەی گوڵپەریپوور به ناوهکانى شاهۆ حەیدەری و میعاد ئەحمەدی لە شاری سنە دەستبەسەر کران. حبیبوڵڵا گوڵپەریپوور سەرەتای پاییزی ساڵی ١٣٨٨ لە شاری مەهاباد لەلایەن مەئموورانی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و لە زیندانی ئیتلاعاتی شارەکانی مەهاباد، ورمێ، سنە و سیمنان بەرەوڕووی ئەشکەنجەی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بوویەوە. دهزگاى قهزایى رژێمى ئاخوندى ئهو زیندانییه سیاسییهى به تۆمهتى مۆحاربه و دژایهتى ئهمنییهتى نهتهوهیى به ئێعدام مهحکوم کرد و له رۆژى ٣ى خهزهڵوهرى ساڵى رابردوو حوکمهکهى جێ به جێ کرا.