ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی "دەل"، دەورووبەریی ئاواییەکان لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کردەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا
ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی "دەل"، دەورووبەریی ئاواییەکان لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کردەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو چالاکییە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی "دەل" و لاوانی ئاواییەکە بەڕێوەچووە و ئامانج لەو کارەشیان، رێز گرتن لەسروشتی کوردستان راگەیاندووە. ئاوایی "دەل" لەناوچەی سەوڵاوا هەڵکەوتووە و ٢٥٠ بنەماڵە لەو ئاواییەدا ژیان بەسەر دەبەن. ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی "دەل"، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا و بەهاوکاری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان دامەزراوە.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ههواڵی هەواڵدەریی کوردپاØ› لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزیی هاووڵاتییان و ژینگەپارێزاندا، ژمارەیەک قوتابیی پۆلی سەرەتایی لە گوندی "قەمەرالی چلە"ی سەربە شاری گیلانغەرب چالاکییەکی ژینگە پارێزییان بەڕێوە برد. قوتابییە کوردەکانی گوندی قەمەرالی چلەی سەربە شاری گیلانغەرب لە ئوستانی کرماشان، سەیرانگەی "ملیەنە" و دەوروبەری گوندەکەی خۆیان لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کردەوە.