نیگه‌رانى خوێندکاران له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى نوخبه‌ێکى زانستى خه‌ڵکى ئیلام
amir
کۆمه‌لێک له خوێندکارانى زانستگاى تاران که خه‌ڵکى ئیلامن خوازیارى ئازادى به په‌له‌ى سه‌ید حوسێن عه‌لى موسه‌وى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌کانى ناوبراو بوون. له‌نامه‌یه‌کدا ئه‌وخوێندکارانه ده‌لێن، له مانگى بانه‌مه‌ر٠Žى ئه‌مساڵ یه‌کێک له نوخبه‌کانى پارێزگاى ئیلام بۆ چه‌نده‌مین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندانه ترسناکه‌کانى ئه‌منیه‌تى بووه.
سه‌ید حوسینعه‌لى موسه‌وى یه‌کێک له نوخبه زانستیه‌کانى ئێران نووسه‌رى زیاتر له ٦٥ کتێبی باوه‌رپێکراوى زانستى لێکۆڵینه‌وه‌یی بووه. نابراو پێشتر له‌گه‌ڵ سپاى پاسداران هاوکارى بووه و له بوارى پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم له‌ئاستى سه‌روو گه‌لاڵه‌ى ماتۆرێکى دارشتبوو که ته‌نانه‌ت بۆ وه‌لاتانى رۆژئاوایش جێگه‌ى سه‌رنج بووه، به‌لام به هۆى کێشه و ناکۆکى له‌گه‌ڵ سپا که‌وتۆته به‌ر تیغى ده‌سه‌لاتداران و چه‌ندین جار له لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگ و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. له‌ونامه‌یه‌دا هاتووه به هۆى هاوکارییه‌کانى رابردوو و پێشوونه‌ى ناوبراو فشارێکى زۆر له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌یه.