زیادبوونى چالاکییه ئیتلاعاتییه‌کانى رژێمى ئاخوندى له یه‌مه‌ن
سه‌رچاوه سیاسییه‌کان له سه‌نعا پایته‌ختى یه‌مه‌ن رایانگه‌یاندووه که رژێمى ئاخوندى ئێران چالاکییه ئیتلاعاتییه‌کانى له‌و ولاته له رێگاى
سه‌رچاوه سیاسییه‌کان له سه‌نعا پایته‌ختى یه‌مه‌ن رایانگه‌یاندووه که رژێمى ئاخوندى ئێران چالاکییه ئیتلاعاتییه‌کانى له‌و ولاته له رێگاى وه‌رگرتنى ئه‌و لاوانه‌ى که له لۆبنان و ئێران راهێنانیان پێکراوه و له ژێر ناوى ناوه‌نده ته‌بلیغاتی و چالاکییه ئینسانییه‌کان بلاوه‌یان پێکراوه زیاد کردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانى حزبۆلا رۆیشتونه‌ته یه‌مه‌ن تاکوو چاودێرى عه‌مه‌لیاتى جاسوسى هێندێک له گرووپه تێکده‌ره‌کان به سوودى رژێمى ئاخوندى بکه‌ن. هه‌روه‌ها چالاکان، هه‌واڵنێران و که‌سانى سیاسى که له ناویاندا نوێنه‌رانى پارله‌مانى یه‌مه‌ن به‌دى ده‌کرێت له لایه‌ن حوئیهکان و حزبۆلاوه بوون به ئه‌ندام تاکوو بۆ رژێمى ئاخوندى جاسوسى بکه‌ن.