مه‌رگه گۆماناوییهکانى مه‌ریوان و دڵه‌راوکێى خه‌ڵک
لاوان ئینفۆ
به‌م دواییانه چه‌ندین حاڵه‌تى مه‌رگى کۆماناوى له شارى مه‌ریوان هاوولاتیانى ئه‌و شاره‌ى نیگه‌ران کردووه که باندێکیتر له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانى
به‌م دواییانه چه‌ندین حاڵه‌تى مه‌رگى کۆماناوى له شارى مه‌ریوان هاوولاتیانى ئه‌و شاره‌ى نیگه‌ران کردووه که باندێکیتر له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانى رژێمى ئاخوندیه‌وه هاو شێوه‌ى باندى هیوا تاب له مه‌ریوان ده‌ستى دابێته ئه‌و کاره. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه ٩ حاڵه‌ت قهتلى هاوشێوه له شارى مه‌ریوان روویان داوه که تا ئێستا هۆکارى هیچکام له‌و قه‌تلانه بلاو نه‌بووه‌ته‌وه. کوژرانى ئه‌و که‌سانه به دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى عه‌بدۆلا واحدى لاوێکى ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه ده‌ستى پێکردووه و ئه‌وه‌ى گۆمانى لاى هاوولاتییانى مه‌ریوانى درووست کردووه ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌و که‌سانه له رێگاى هه‌ڵواسین به ته‌نافى شین کوژراون و هۆکارى هیچکامه‌یان قه‌رز یان پاره نه‌بووه . جێگه‌ى باسه که تهمنى ئه‌و ٩ که‌سه له ژێر ٣٠ ساڵه‌وه‌یه و شارۆمه‌ندانى مه‌ریوانى ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه که باندێکیتر له لایه‌ن سپا یان ئیتلاعاته‌وه هاوشێوه‌ى باندى هیوا تاب که‌وتبێته کوژرانى خه‌ڵک.