لێدان و کوتانی محەممەد سەدیق کەبوودوەند لەزیندانی ئێڤین، لەگەڵ پەرچەکرداری رێکخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی کوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی بانەمەڕ پەریناز حەسەنی هاوسەری کەبوودوەند سەرەڕای دروست کردنی کێشە و ئاستەنگ لەلایەن مەئموورانی زیندانی ئێڤینەوە، توانی چاوی بە لێپرسراوی زیندانی کراوی رێکخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی کوردستان بکەوێ. دوابەدوای ئەو چاوپێکەوتنە، رێکخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، خوازیاری پێڕاگەیشتنی پزیشکیی محەممەد سەدیق ک
ەبوودوەند بوون و رژێمی ئاخوندی ئێرانیان بە بەرپرسیار لەهەمبەر گیانی ئەو چالاکەی مافی مرۆڤە زانیوە. لەئەنجامی هێرشی گاردی تایبەت و هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر زیندانی ئێڤین کە حەفتەی پێشوو روویدا، کەبوودوەند دوو قامکی لاقی و سێپەراسووی شکا و هەروەها "تاندۆم"ی دەستی چەپی ئازاری پێگەیشتووە و گورچیلەکانیشی تووشی خوێنڕێژی بوونە.
لێدان و کوتانی محەممەد سەدیق کەبوودوەند لەزیندانی ئێڤین، لەگەڵ پەرچەکرداری رێکخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی کوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.