٢٨ چالاکی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە
لاوان ئینفۆ
به پێی راپۆرتی ههواڵدهرییهکان، ئێرانی ژێر دهسهلاتی رژێمی ئاخوندی یەکێکە لەو وڵاتانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆرترین سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێدەکرێت و تەنیا لەساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦٧٣ زیندانی لەسێدارە دراون، ئەمە جگە لەوەی چەندین زیندانیی دیکەش بەنهێنی لەسێدارە دەدرێن. لەکاتێکدا حکومەتەکەی رووحانی دەسەڵاتی گرتەدەست، کوردان کۆمەڵێک خەونی گەورەیان بەو حکومەتە هەبوو، بەڵام وەک چالاکانی مافی مرۆڤ رایدهگهێنن رەوشەکە خراپتر بووە، چونکە لەنێو زیندانەکانی ئێراندا زیاتر لە ٢٨ زیندانیی چالاکی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوەو لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی سزاکەدان. ئهمه جگە لە خراپیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییهکاندا رێژەکەشیان زۆرە، بەجۆرێک چوارهێندە زیاترە لە ئستاندارده جیهانییەکان، دوایین زیندانیکراوی کوردیش کە لە سێدارە دراوە لە کرماشان بووە بە ناوی سمکۆ خۆرشیدی، جێگهی باسه که هەندێک لە ئامارە نافەرمییەکانیش ئاماژه به بوونی ٨٠ ٠ زیندانیی کورد لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی دهکهن.