lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ژنه‌ سینه‌ماکاری کورد فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد، دوو خه‌ڵاتی له‌ فێستیڤاڵه‌کانی ناوخۆی ئێران به‌ده‌ستهێنا.

ژنه‌ سینه‌ماکاری کورد فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد، دوو خه‌ڵاتی له‌ فێستیڤاڵه‌کانی ناوخۆی ئێران به‌ده‌ستهێنا.
nasrin

به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی په‌یامنێر، کورته‌ فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان"، دووه‌مین به‌رهه‌می خانمه‌ سینه‌ماکاری کورد "فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماکاری کورد مه‌نسوور چه‌مه‌نی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی داوه‌ریی٤٨ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ناوچه‌یی "دێنا" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌زموونی، دیپڵۆمی شانازی به‌ده‌ستهێنا.

 کورته‌ فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌زموونیی ئه‌و فێستێڤاڵه‌ و هه‌روه‌ها دیپڵۆمی شانازی به‌ده‌ستهێنا و چووه‌ قۆناغی کۆتایی و به‌شی پێشبر٠کێی سه‌ره‌کیی ٢٩ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تارانه‌وه‌، که‌ بر٠یاره‌ دوو مانگی داهاتوو به‌ به‌شداریی به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌ "سینه‌ما فه‌لستین"ی شاری تاران به‌ر٠ێوه‌ بچێت.  هه‌روه‌ها کورته‌ فیلمی ئه‌زموونی "بێده‌نگیی تاڵاوه‌کان" له‌ ده‌رهێنانی خانمه‌ سینه‌ماکاری مه‌ریوانی فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد، له‌ به‌شی "فیلمی لاوان"دا له‌ یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر، له‌ شاری تاران به‌شداری کرد و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌وه‌، وه‌کوو لاوی سه‌رکه‌وتوو و نموونه‌ی ئێران له‌ به‌شی فیلمدا ده‌ست نیشان کرا


34.  


12 ساڵ و 3 مانگ و 18 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژنه‌ سینه‌ماکاری کورد فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد، دوو خه‌ڵاتی له‌ فێستیڤاڵه‌کانی ناوخۆی ئێران به‌ده‌ستهێنا.

ژنه‌ سینه‌ماکاری کورد فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد، دوو خه‌ڵاتی له‌ فێستیڤاڵه‌کانی ناوخۆی ئێران به‌ده‌ستهێنا.


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر