lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پشێویەکانی یەک مانگی رابردووی مەریوان و هۆکارەکانی

پشێویەکانی یەک مانگی رابردووی مەریوان و هۆکارەکانی
نووسین: بەیان جەعفەری

سەرەتا ئەمەوێت باسێکی کۆرتی پێگەی جۆغرافیایی شاری مەریوان بکەم، مەریوان یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کوردستان کە لە باکوورەوە بۆ سەقز

مەریوان بە درێژایی مێژوو وەک ناوچەێکی بازرگانی لە نێوان ئێران و عێراق ناسراوە و لەم چەند ساڵەی دواییدا بووە بە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی کە خۆی لە چەندین بازارچەی سنووریدا دەبینێتەوە کە گرنگترینیان بازارچەی سنووری باشماخە. مەریوان لە بواری کانزا و کانگا سرۆشتییەکانیشەوە شارێکی دەوڵەمەندە و سەرچاوەێکی داهاتی باشی هەیە ئەگەر ئاوڕی لێ بدرێتەوە. بەڵام بە بوونی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی رژێمی ئاخوندی و پەیرەو کردنی سیاسەتی دواکەوتوو هێشتنەوەی شارەکانی کوردستان لە هەموو بوارێکدا، مەریوانیش لەو سیاسەتانە بێبەش نەکراوە و بە دەستبەسەردا گرتنی شۆرشی گەلانی ئێران لە لایەن مەلاکانەوە بە بەردەوامی لە ژێر زەبروزەنگی ئەو رژێمەدا بووە و بە درێژایی مێژووی تەمەنی رەشی ئەو رژێمە لە هەموو بوارێکەوە پەراوێز خراوە. مەریوان لە بواری شۆرشی رزگاریخوازانە و بەربەرەکانێ لەگەڵ دەسەڵاتە داگیرکەرەکاندا هەمیشە راوەستاوەتەوە و قەد خەڵکی ئەو شارە ملیان بۆ داخوازییەکانی رژێمە دیکتاتۆر و داگیرکەرەکان دانەنەواندووە بۆیە بە درێژایی مێژووش قۆربانی داوە و بووە بە چقلە چاوی دوژمنانی گەلی کورد و رژێمی ئاخوندیش درێژەدەری سیاسەتی رژێمە پاوانخوازەکانی پێش خۆی بووە و لە هەموو بوارێکدا هەوڵی داوە و مەریوانی وەک مۆڵگەێکی سەربازی میلیتاریزە کردووە و هەر کاتێک مەجال و دەرفەتێک بۆ خەڵکی ئەو شارە رەخسابێت کە بەرەو پێشەوە برۆن و کەڵک لە سوودەکانی ئەو شارە وەر بگرن بە خۆڵقاندنی سیناریۆێکی ئەمنییەتی وەهای نیشان داوە کە ئەو شارە ئەمنییەتی نییە. هەر لە دەورانی سەرۆک کۆماری خاتەمیدا بوو کە بەڵێن بە خەڵکی ئەو شارە درا کە ئەو ناوچەیە وەک ناوچەێکی ئازادی بازرگانی ناودێر بکرێت و بە قسەی بەرپرسانی ئێداری ئەو شارە و دەوڵەتی ئەو کاتی خاتەمی سەرقالی داڕشتی چوارچێوەی ئەو گەڵاڵەیەن، بەڵام وەک ئەوەیکە دەرکەوتووە کە بەرێوەبەری ئێران و کەسانی دەسەڵات رۆیشتووی ئێران باندی خامنەیی و دارودەستەکەیەتی لە وەزارەتی ئیتلاعات، بە نمایش کردنی شانۆێکی ئەمنییەتی و درووست کردنی چەندین بارگرژی و ئاڵۆزی لە لایەن دەست و پەیوەندەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەو شارە لە کۆتایدا بە بیانووی ئەوەیکە مەریوان لە بواری ئەمنییەتیدا ئەمن نییە و ناکرێت سەرمایەگۆزاری تێدا بکرێت ئەو گەڵاڵەیە پشت گوێ خرا. لە ئێستاشدا و لە کۆتاییەکانی ساڵی 1392ی کۆچی خۆری سەرلەنوێ باس لە بەرنامەی دەوڵەتی رۆحانی بۆ ناساندنی ناوچەی مەریوان وەک ناوچەێکی بازرگانی ئازاد سەری هەڵدایەوە و بەو قسانە ویستیان وەهای نیشان بدەن کە خەمخۆری خەڵکن و لە فکری پێشکەوتنی کوردستانن، بەڵام بە داخەوە لە سەرەتای ساڵی 1393 و لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا شاهێد و گوێبیستی کۆمەڵێک هەواڵی ناخۆش لەو شارە بووین کە بە دۆزینەوەی تەرمی ژن و پیاوێک لە جادەی گۆندی ئەسڵاوای مەریوان بە هەڵواسراوی دەستی پێکرد و لە رێکەوتی 18ی خاکەلێوە تەرمی سەربازێکی مەریوانی بە ناوی عەبدوڵلا واحێدی لە نزیک گۆلی زریبار بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، لە لاێکیترەوە رۆژێک دواتر واتە 19ی خاکەلێوە تەرمی ژن و مێردێکی دیکە لە نزیک گۆلی زرێبار دیسانەوە بە هەڵواسراوی پەیدا بوو ئەم مەرگە گۆماناوییانە خەڵکی تووشی سەرلێشێواوی و ترس کردبوو کە دوو رۆژ دواتر و لە رێکەوتی 21ی خاکەلێوە تەرمی دانا خونکە لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی شک و گومانی خەڵکی لەمەر بوونی سیناریۆێک لەو شارە زیاتر کردکە رۆژی 24ی خاکەلێوە تەرمی کەسێکیتر بە ناوی فەتحۆڵلا خەیاڵدووز دیسانەوە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە و خەڵکی زیاتر شڵەژان تاکوو لە رۆژی 26ی خاکەلێوە تەرمی لاوێکی خەڵکی نۆدشە و دانیشتووی مەریوان بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە و بە دوای ئەودا تەرمی پیاوێکیتر تەمن 30 ساڵ لە ژێر پردی گوندی لەنجاوای شاری مەریوان بە هەڵواسراوی درێژەی بەم کارەساتەدا و ئەو گۆمانەی لای خەڵکی مەریوان زیاتر کرد کە ئەم کەسانە لە لایەن کەس یان کەسانێکەوە و یان ناوەندێکەوە پێشتر کوژرابێتن و دوایی تەرمەکانیان هەڵواسیبێت چونکوو لاقی تێکرای ئەو کەسانەی کە هەڵواسرابوون لە سەر زەوی بووە و هۆکارێکیتریش کە گۆمانی چالاکانی مافی مرۆڤ و خەڵکی مەریوانی بۆ بوونی سیناریۆێکی پێش تەراحیکراوو زیادتر کرد ئەوەیە کە هەموو ئەو کەسانە بە تەنافی شین هەلولسراون و تاکوو ئێستاش هیچ ناوەندێکی ئەمنییەتی لەو شارە و تەنانەت پزشکی دادوەریش هیچ باسێکیان لە هۆکاری مردنی ئەو کەسانە نەکردووە. ئەمەش دەریدەخات کە هێزە ئەمنییەتییەکانی رژێم نایانەوێت خەڵک لە وردەکاری کوژرانی ئەو کەسانە ئاگادار ببنەوە و لە ماوەی چەند رۆژی رابردووش کۆمەڵێک لە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی شاری مەریوان نامەێکیان ئاراستەی فەرمانداری ئەو شارە کردووە و تێیدا داوایان لە فرماندار و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە هەرچی زوتر وڵامی نیگەرانی خەڵک بدەنەوە و راستییەکان ئاشکرا بکەن. ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا بەرپرسان و کاربەدەستانی رژێم ئەیانەوێت راستییەکان ئاشکرا بکرێت? ئایا هێزە ئەمنییەتی و ئیتڵاعاتییەکان کە خۆیان لە رابردوودا چەندین حاڵەتی هاوشێوەی ئەو قەتڵانەیان ئەنجام داوە و لە چەندین کاتی جیاوازدا دەستیان داوەتە کوشتن و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان هەوڵ ئەدەن کە ئەو دستانەی لە پشت ئەو پلانانەوەیە روو ببێت? باشە مەگەر هیوا تاب و دارودەستەکەی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێم نەبوون? مەگەر هیوای تاب تاکوو ئەو کاتەی کە لە لایەن ئیتلاعاتەوە وەک مۆرەێکی سووتاوو بۆیان دەرکەوت کە چیتر کەڵکی بۆیان نەماوە جینایەت و قەتڵەکانیان نەشاردەوە? ئێستاش دڵنیام کە بەرپرسانی ئەمنی ئەو شارە و بەتایبەتی ئیتلاعاتی مەریوان ئەزانیت کە ئەو کەسانە بۆچی کوژراون و کی٠ ئەو جینایەتانەی ئەنجام داوە، بەڵام وەک پێشتر باسم کرد قسەو باسی بوونی ناوچەی مەریوان بە ناوچەی ئازادی بازرگانی هێزە ئەمنییەتییەکانی خستووەتە کار تاکوو بۆ جارێکیتر شانۆی نائەمنی ئەو شارە زیندوو بکەنەوە و پێش بە وەها بەرنامەێک بگرن. خۆمان باشتر ئەزانین کە ئەو بەرنامەیە سوود و مەنفەعەتی بۆ خەڵکی کوردستان هەیە و رژێمیش بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی خۆی کار ناکات و هەرگیز ناهێڵێت باری ئابووری خەڵکی کوردستان بەرەوو باشی بروات و کێشەی بێکاری لەو شارە بنەبر بکرێت. بە باوەری من خۆڵقانی ئەو کەش و هەوایە راستەوخۆ بە پیلانی وەزارەتی ئیتلاعات بەرێوە دەچێت و وەک رابردوو ئەو قەتلانە پەردە پۆش ئەکرێت و لە کۆتاییدا بە نائەمن نیشان دانی مەریوان پێش بە بەرنامەی کردنی بە ناوچەی ئازاد دەگرن. بۆیە خەڵکی کوردستان بە گشتی و خەڵکی مەریوان بە تایبەتی دەبێت لە ئاست پیلان و سیاسەتە دواکەوتووانەکەی رژێمی ئاخوندی ئاگادار بن و بە هۆشیاری مامەڵەی لەگەڵ بکەن و چیتر نەهێڵن رۆڵەکانیان ببنە قۆربانی دەستی کاربەدەستانی رژێم و لە ئاست ئەو جینایەتانە بێدەنگ نەبن و دەنگی ئازادیخوازانەی خۆیان شێرانەتر لە رابردوو بەرز بکەنەوە و نیشانی بدەن کە ئاستی هۆشیاری خەڵکی ئێمە گەیشتووەتە ئاستێکە سیاسەتەکانی رژێم دەناسنەوە و لە بەرانبەر زۆڵم و زۆری داگیرکەران بێدەنگ نابن. تاکوو کەی دەبێت رۆڵەکانی ئێمە ببنە قۆربانی تەسوییە حسابی باندەکانی دەسەڵاتداری رژێم و تاکوو کەی ئێمە چاوەروانی داهاتوو بین، چیتر کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە دەسەڵاتی رەشی ئاخوندی بهێنین و حکومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی بە هیمەتی هەموو خەڵکی ئێران و کوردستان بۆنیاد بنین.



مەرگ و نەمان بۆ دەسەڵاتی دواکەوتووی رژێمی ئاخوندی!



سەرکەوێت خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد!



10297813_655931437806726_7044985687055620493_n






سەرەتا ئەمەوێت باسێکی کۆرتی پێگەی جۆغرافیایی شاری مەریوان بکەم، مەریوان یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کوردستان کە لە باکوورەوە بۆ سەقز، لە رۆژهەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە رێگای هەیە و لە رۆژئاواشەوە تەنیا 16 کیلۆمەتر لە خالی سنووری باشماخ دوورە کە باشماخ بە یەکێک لە خاڵە سنووریەکانی نێوان ئێران و عێراق دادەنرێت و رۆژانە بە سەدان تەن کەل و پەلی بازرگانی لەو بازارچەیە ئالوگۆری پێدەکرێت و سەدان کەسیش بۆ سەردان و سیاحەت روو لە شارەکانی ئێران و یان بە پێچەوانەوە بەرەو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەرۆن. بوونی دەریاچەی زرێبار لە پەنای شاری مەریوان ئەو شارەی کردووە بە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی ئێران کە ساڵانە بە سەدان کەس لە شارەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەیران و تێپەراندنی چەند رۆژێک دوور لە ئاو و هەوای پێسی شارەکانیتری ئێران روو لەو ناوچەیە دەکەن.

10 ساڵ و 7 مانگ و 5 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشێویەکانی یەک مانگی رابردووی مەریوان و هۆکارەکانی

پشێویەکانی یەک مانگی رابردووی مەریوان و هۆکارەکانی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر