کچانی شیناوێ لەبیریان ناچێتەوە
لاوان ئینفۆ
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ١٧ مانگ بەسەر ئاگرگرتنی سۆبەی قوتابخانەی کچانی شیناوێی پیرانشار تێدەپەڕێ، کە تێیدا ٢٩ قوتابی
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ١٧ مانگ بەسەر ئاگرگرتنی سۆبەی قوتابخانەی کچانی شیناوێی پیرانشار تێدەپەڕێ، کە تێیدا ٢٩ قوتابی سووتان و ٢ـی دیکەش گیانیان لەدەست دا. لەو رووداوەدا به‌رپرسانى رژێمى ئاخوندى وه‌ک پێویست فریای قوربانیان نەکەوتن، بەڵام خەڵک و دامەزراوە مەدەنییەکان هەرچییان لەدەست هات کردیان. تاکوو ئێتا رژێمى ئاخوندى هەوڵی جدی بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان بە پێی پێوەرە ستانداردەکان نەداوە، بۆیە تاوەکو بیمەی تەواوی قوربانیانی شیناوێ نەدرێ و قوتابخانەکان بە باشی نۆژەن نەکرێتەوە، کچانی شیناوێ بیرەوەری خۆیان لەبیر ناچێتەوە. جێگه‌ى باسه که تاکوو ئێستا چه‌ندین جار دایک و باوکى ئه‌و کچه سووتاوانه له ئاست گوێنه‌دانى به‌رپرسانى رژێم به ده‌رمانى ئه‌و خوێندکاره سووتاوانه ناره‌زایه‌تییان ده‌ربرێوه و تاکوو ئێستا ولامیان وه‌ر نه‌گرتووه.