lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

رۆژی جیهانی زەویی پاک وچالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستان

رۆژی جیهانی زەویی پاک وچالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستان
لاوان ئینفۆ


لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزی و خاوێن کردنەوەی سروشت و سەیرانگەکانی کوردستانی ئێران، چالاکانی ژینگەپارێزیی شارەکانی پاوە، بۆکان و سەلاسی باوەجانی ژینگەی شارەکەیان خاوێن کردەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ سەیرانگەی ویمیر لە شاری پاوە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی سەربە ئەنجومەنە چالاکەکانی ئەو شارەوە، لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە. ئەو چالاکی خاوێن کردنەوەیە، کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زەویی پاک بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک لە NGO و ئەنجومەنە فەرهەنگی‌یەکانی شاری پاوە بە دروشمی "ئێمەش ئاوێتەی کۆڕی ژینگەپارێزان بووین" بەشدارییان کرد. لەلایەکی دیکەوەو کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری بۆکان لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد. لەو چالاکییەدا کە سەیرانگەی "کێوە رەش"ی شاری بۆکان خاوێن کرایەوە، بە دروشمی "لە داوێنی سروشت زبڵ و پاشماوە فڕی نەدەین" رێکخرابوو. شارستانی سەلاسی باوەجانیش لەو چالاکیانە بێبەریی نەبووە و چالاکانی ژینگەپارێزی شارەکەیان لەبوونی ئاشغاڵ و پاشماوەکان خاوێن کردۆتەوە.

500x325x19528.jpg.pagespeed.ic.uS59OGrD9eلە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزی و خاوێن کردنەوەی سروشت و سەیرانگەکانی کوردستانی ئێران، چالاکانی ژینگەپارێزیی شارەکانی پاوە، بۆکان و سەلاسی باوەجانی ژینگەی شارەکەیان خاوێن کردەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ سەیرانگەی ویمیر لە شاری پاوە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی سەربە ئەنجومەنە چالاکەکانی ئەو شارەوە، لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە. ئەو چالاکی خاوێن کردنەوەیە، کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زەویی پاک بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک لە NGO و ئەنجومەنە فەرهەنگی‌یەکانی شاری پاوە بە دروشمی "ئێمەش ئاوێتەی کۆڕی ژینگەپارێزان بووین" بەشدارییان کرد. لەلایەکی دیکەوەو کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری بۆکان لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد. لەو چالاکییەدا کە سەیرانگەی "کێوە رەش"ی شاری بۆکان خاوێن کرایەوە، بە دروشمی "لە داوێنی سروشت زبڵ و پاشماوە فڕی نەدەین" رێکخرابوو. شارستانی سەلاسی باوەجانیش لەو چالاکیانە بێبەریی نەبووە و چالاکانی ژینگەپارێزی شارەکەیان لەبوونی ئاشغاڵ و پاشماوەکان خاوێن کردۆتەوە.

10 ساڵ و 4 مانگ و 15 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رۆژی جیهانی زەویی پاک وچالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستان

رۆژی جیهانی زەویی پاک وچالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر