مه‌ترسى به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئێعدامى چوار زیندانى سیاسى کورد
لاوان ئینفۆ
چوار زیندانى سیاسى کورد مه‌ترسى به‌رێوه چوونى حوکمى ئێعدام‌یان له‌سه‌ره. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، چوار زیندانى سیاسى کورد به ناوه‌کانى، مه‌حه‌مه‌د عه‌بده‌ڵلاهى، مۆسته‌فا سه‌لیمى، عه‌لى و حه‌بیب ئه‌فشارى که به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کانى نه‌یارى رژێمى ئاخوندى به ئێعدام مه‌حکوم کراون، حوکمه‌که‌یان رۆژى سێشه‌مه ٢ى بانه‌مه‌ر٠ له لایه‌ن دادگاى بالاى رژێمه‌وه پشت‌راست کراوه‌ته‌وه و له لایه‌ن ئیجراى ئه‌حکامى زیندانى ورمێوه به‌و زیندانییانه راگه‌ێندراوه، هه‌ر بۆیه پێده‌چێت که حوکمى ئێعدامى ئه‌و چوار زیندانییه سیاسیه کورده به‌م زوانه به‌رێوه بچێت.