کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین و هەڵدێران
لاوان ئینفۆ
دوو کۆڵبەری کورد لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بە هۆی هەڵدێران بۆ ناو چۆم و تەقینەوەی مین، کوژراو و برینداربوون
دوو کۆڵبەری کورد لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بە هۆی هەڵدێران بۆ ناو چۆم و تەقینەوەی مین، کوژراو و برینداربوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی هەینی رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "رزگار رەوشەنی" کوڕی عەتا لەناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە هۆی کەوتنە سەر مین لاقێکی لەدەست داوە. ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵەیە خەڵکی شاری سەقزە و بە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانی ژن و منداڵەکەی رووی لە سنووری "هەنگە ژاڵ" کردبوو. لەلایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی کورد بهناوى رەحیم پەیرەوی کوڕی عەزیز لە ناوچە سنوورییەکان بە هۆێهەڵدێران و کەوتنە ناو چۆمەوە گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٦ی بانەمەڕ لە نزیک ئاوایی " بەردەسوور" دۆزراوەتەوە. نەبوونی پیشەیەکی تەندروست و شیاو، بێکاری و داڕمان و تێکشکانی کەرتەکانی بەرهەمهێنان لەو هۆکارانەن کە هاووڵاتیان بە تایبەت کوردەکان و چینی کەم داهاتی کوردستان روویان لە کۆڵبەری کردووە.