lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

٩٠  له‌سه‌دی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشک بووه‌

٩٠  له‌سه‌دی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشک بووه‌
لاوان ئینفۆ


به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژینگه‌پارێز‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ٢.٣ میلیارد مه‌تری سێ جائاو له‌ ده‌ریاچه‌ی ورمێ ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ڕاستیدا ٩٠  له‌سه‌دی وشک بووه‌. حه‌سه‌ن عه‌باس نه‌ژاد ڕایگه‌یاند که سه‌رباری که‌م ئاوی و وشکه‌ساڵی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ، ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ زیاتر که‌م ده‌کات.و گۆڕانکاری‌ ئێکۆسیسته‌می له‌ ناوچه‌که‌ و که‌م بوونی ڕێژه‌ی به‌فر و باران بووه‌ته‌ هۆی ڕوودانی ئه‌م قه‌یرانه‌ نیشتیمانییه‌ و وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێویستی به‌ ئیراده‌ی نیشتیمانی و هاوکاری خه‌ڵک و به‌رپرسانی وڵات هه‌یه‌. ناوبراو رایگه‌یاند به‌ به‌کارهێنانی زیاد له‌ ڕاده‌ی ئاو و په‌ره‌دان به‌ چالاکییه‌کان به‌شی که‌شاوه‌رزی به‌ ده‌ستی خۆمان سروشتی جوانی ناوچه‌که‌ له‌ناو ببه‌ین.هه‌روه‌ها وتى: ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا یه‌کێک له‌ جوانترین پارێزگاکانی ئێرانه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سروشته‌که‌ی به‌ تایبه‌تی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ورده‌ ورده‌ له‌ناو ده‌چێت. جێگه‌ى باسه‌ که‌ به‌ هۆى سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانى رژێمى ئاخوندى له‌مه‌ر٠ سروشت و ژینگه‌ى ئێران به‌ گشتى و کوردستان به‌ تایبه‌تى زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌ ئاوی و ژینگه‌ییه‌کان له‌ ئێران له‌ حالى له‌ ناوو چووندایه‌.

220px-%D8%AE%D8%B4%DA%A9_%D8%B4%D8%AF%D9%86_%DA%A9%D8%A7%D9%86%D8%A7%D9%84_%D9%87%D8%A7%DB%8C_%D8%A2%D8%A8


به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتیی ژینگه‌‌‌پارێز‌ی ئازه‌‌‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ ئێستادا ٢.٣ میلیارد مه‌‌‌تری سێ جائاو له‌‌‌ ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ڕاستیدا ٩٠  له‌‌‌سه‌‌‌دی وشک بووه‌‌‌. حه‌‌‌سه‌‌‌ن عه‌‌‌باس نه‌‌‌ژاد ڕایگه‌‌‌یاند که سه‌‌‌رباری که‌‌‌م ئاوی و وشکه‌‌‌ساڵی ڕۆژ له‌‌‌ دوای ڕۆژ، ئاوی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ زیاتر که‌‌‌م ده‌‌‌کات.و گۆڕانکاری‌ ئێکۆسیسته‌‌‌می له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و که‌‌‌م بوونی ڕێژه‌‌‌ی به‌‌‌فر و باران بووه‌‌‌ته‌‌‌ هۆی ڕوودانی ئه‌‌‌م قه‌‌‌یرانه‌‌‌ نیشتیمانییه‌‌‌ و وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ پێویستی به‌‌‌ ئیراده‌‌‌ی نیشتیمانی و هاوکاری خه‌‌‌ڵک و به‌‌‌رپرسانی وڵات هه‌‌‌یه‌‌‌. ناوبراو رایگه‌‌‌یاند به‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی زیاد له‌‌‌ ڕاده‌‌‌ی ئاو و په‌‌‌ره‌‌‌دان به‌‌‌ چالاکییه‌‌‌کان به‌‌‌شی که‌‌‌شاوه‌‌‌رزی به‌‌‌ ده‌‌‌ستی خۆمان سروشتی جوانی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ناو ببه‌‌‌ین.هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتى: ئازه‌‌‌ربایجانی ڕۆژئاوا یه‌‌‌کێک له‌‌‌ جوانترین پارێزگاکانی ئێرانه‌‌‌ به‌‌‌ڵام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ سروشته‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ ورده‌‌‌ ورده‌‌‌ له‌‌‌ناو ده‌‌‌چێت. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ هۆى سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌ڵه‌‌‌کانى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ سروشت و ژینگه‌‌‌ى ئێران به‌‌‌ گشتى و کوردستان به‌‌‌ تایبه‌‌‌تى زۆربه‌‌‌ى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ ئاوی و ژینگه‌‌‌ییه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ حالى له‌‌‌ ناوو چووندایه‌‌‌.

10 ساڵ و 5 مانگ و 5 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٩٠  له‌سه‌دی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشک بووه‌

٩٠  له‌سه‌دی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشک بووه‌


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر