14 حال٠Žةتى پێشێلکردنى مافى ژنان له ماوهى حهفتهى رابردوو
لاوان ئینفۆ
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهکان له ماوهى حهفتهى رابردوو ١٤ حاڵهتى پێشێلکردنی مافی ژنان لە ئێران و کوردستان له لایهن رژێمى ئاخوندییهوه رووى داوه کە بریتییە لە خۆکوژی کچێکی گەنج لە مەریوان و دەستبەسەرکرانی کچە خویندکاریکی کورد لە مەشهەد و ١٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە دەستبەسەرکرانی کچە خوێندکارێک و دوو پەیڕەوی ئایینی مەسیحی و دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ٩ هاولاتی بەهایی لە شوێنەکانی دیکەی ئێران لە خۆ دەگرێت. لەماوەی حەفتەی رابردوودا یەکێک لە کچە خوێندکارانی کورد بەناوی ئارەزوو وەتەنی لە شاری قوچان سەر بە ئوستانی خوراسانی رەزەوی، پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو ئوستانەوە هەڕەشەی لێکرا، چارەنووسی ناڕوونە. و ماڵی باوکی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە پێشکێندراوە. ناوبراو یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی داکۆکی لە مافەکانی ژنانی بێ سەرپەرەست لە شاری قوچان بووە، کە رۆژی ٢٧ی خاکەلێوەش چەند کەسێکی دیکەی ئەندامی ئەو رێکخراوەیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە دەستبەسەر کرابوون. ههروهها لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لە درێژەی رەوتی ئەو خۆکوژیانەی کە گومانی قەتڵیان لەسەرە، تەرمی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە دەوروبەری یەکێک لە گوندەکانی مەریوان دۆزرایەوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەرلە ئێوارێی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ تەرمی کچێکی لاو بەناوی شەرارە فاتمی کچی حەمید لە گوندی "بەر قەڵا"ی سەربە شاری مەریوان بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە. جێگهى باسه که مردنی شەرارە گوماناوییەو لە حەفتەی رابردوودا مردنی گوماناوی هاووڵاتییانی کورد لە شاری مەریوان بە تایبەت مەرگی لاوان لە شاری مەریوان رووی لە زیادبوون کردووە و چالاکانی مەدەنیش بە زنجیرە کوشتنێکی پلان بۆ دارێژراو لە قەڵەمی ئەدەن. لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لەکاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی لە بەر دەم زیندانی ئێڤین ٣ خوێندکار دەستبەسەر کران. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوە، ندا سەبووری هاوڕێ لەگەڵ دوو خوێندکاری دیکە بەناوەکانی میلاد پورعیسا و سوهراب ساڵحی لەلایەن هێزە لیباس شەخسیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گوازرانەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو ٣ خوێندکارە لەبەر دەستدا نیە. ههر له درێژهى پێشێلکارییهکانى مافى ژنان لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و هاوکات لە گەڵ جێژنی پاک، ٢ پەیڕەوی ئایینی مەسیحی لە شاری تاران و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێرانەوە دەستبەسەر کران. رۆژی هەینی رێکەوتی٢٩ی خاکەلێوە، ٥ چالاکی مەسیحیی دانیشتووی تاران، به ناوهکانى مریەم ئەسەدی و نازی هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بەناوەکانی ئیحسان سادقی، وەحید سادقی، ئەمین مەزڵوومی دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. لە رۆژانی رابردوودا، دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی یەزد، ١٠ ژنە چالاکی بەهایی بە ٢٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٩ ساڵ زیندنایی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرد. بەپێی ەئو حوکمە، سەبا گوڵشەن بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ١ ساڵ زیندنایی تەعلیقی، فەریبا ئوشتریم شەونم موتەحید، ویدا هەقیقی، هەر کامەیان بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ١ ساڵ زیندانیی تەعلیقی فەرهەناز میساقیان، فەڕوخ باقی، ئەعزەم موتەهەری، ئازەر پوورخۆرسەند، نەغمە فارابیش هەرکام بە ٢ ساڵ زیندنایی تەعزیری و ١ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو مەحکووم کراون. ئەو حوکمانە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە لە دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی یەزد پشتڕاست کراوەتەوە.