عەدنان حەسەنپوور وەکوو یەکێک لە ١٠ ٠ قارەمانی چاپەمەنیی جیهان ناسێندرا
لاوان ئینفۆ
بەپێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لەئێران، چووە ریزی سەد کەسی قارەمان و سەرکەوتووی بواری راگەیاندن و چاپەمەنی لە ئاستی جیهاندا.
بەپێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لەئێران، چووە ریزی سەد کەسی قارەمان و سەرکەوتووی بواری راگەیاندن و چاپەمەنی لە ئاستی جیهاندا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لیستێکی سەد کەسی لە رۆژنامەنووسانی ٦٥ وڵاتی جیهان، لەلایەن هەواڵنێرانی بێسنوورەوە بڵاو کراوەتەوە و چوار کەس لەو رۆژنامەنووسانە لەگرتووخانەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران لە دەستبەسەریدان. ئەو لیستە لە بەرەبەری ٣ی مانگی مەی ( ١٣ی بانەمەڕ)، رۆژی جیهانی ئازادی چاپەمەنی بڵاو کراوەتەوە و ژیلا بەنی یەعقووب، عەدنان حەسەنپوور، سیامەک قادری و سەعید مەتینپوور ئەو کەسانەن کە ناویان چۆتە ریزی قارەمانانی چاپەمەنییەوە. کریستۆف دۆڵوار کەسی یەکەمی رێکخراوی هەواڵنێرای بێسنوور لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، ئەو قارمانانە بوونەتە سەمبول و هێمای بەرخودان بۆ سەرجەم پیاوان و ژنانی ئازادیخواز، ئەوان گیان و ماڵی خۆیان فیدای خزمەت بە بەرژەوەندی گشتیی کردووە. عەدنان حەسەنپوور لەحاڵی حازردا لەزیندانی مەریوان لەحاڵی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دایە و بەپێشینەترین رۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو لەئێران دێتە ئەژمار. عەدنان حەسەنپوور لە یەکەم رۆژی دەستبەسەرکردنەکەی هەتا ئێستا لەمافی مەرەخەسی بێبەریی بووە.