lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

11ی بانەمەڕ سێ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەبات پیرۆز بێت!

11ی بانەمەڕ سێ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەبات پیرۆز بێت!
لاوان ئینفۆ


لاوانی خەباتکار و ئازادیخوازی کوردستان!
ئەندامان و دۆستانی ناوەندی لاوانی خەبات!
11ی بانەمەڕی 1393ی کۆچی خۆری سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتدا تێدەپەرێت و بەم بۆنەوە پێرۆزبایی لە هەموو لاوێکی کورد و بە تایبەتی ئەندامانی دڵسۆزی ناوەندی لاوان دەکەین.
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە 11ی بانەمەری 1390 بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بە مەبەستی کار و تێکۆشان لە پێناو وەدیهێنانی ئامانج و ئاواتەکانی لاوانی ئازادیخوازی نەتەوەکەمان دامەزرا و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەرەڕای کەم

482288_486127674773832_1738012184_n

لاوانی خەباتکار و ئازادیخوازی کوردستان!
ئەندامان و دۆستانی ناوەندی لاوانی خەبات!
11ی بانەمەڕی 1393ی کۆچی خۆری سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتدا تێدەپەرێت و بەم بۆنەوە پێرۆزبایی لە هەموو لاوێکی کورد و بە تایبەتی ئەندامانی دڵسۆزی ناوەندی لاوان دەکەین.
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە 11ی بانەمەری 1390 بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بە مەبەستی کار و تێکۆشان لە پێناو وەدیهێنانی ئامانج و ئاواتەکانی لاوانی ئازادیخوازی نەتەوەکەمان دامەزرا و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەرەڕای کەم و کوریەکانی ،کار و تێکۆشانی خۆی بە بەرنامە و ئەکتیڤتر بەرێوە بردووە. لە سەردەمی بە جیهانیبوون و دۆنیای تەکنۆلۆژی ناساندنی کێشە نەتەوەیی و سەرجەم کێشەکانی لاوان لە کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت و لەو پێناوەدا هەنگاو هەڵدەگرێت بە خۆشییەوە دەبێت بڵێین کە لە ئێستادا لە چەندین وەڵاتی ئوروپایی کومیتەی لاوانی خەبات دامەزراوە و سەرقاڵی تێکۆشان و چالاکییە. ناوەندی لاوان لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لە زۆرێک لە کۆر و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە لاوان بەشداری چالاکانەی هەبووە و لە رێخستن و بەرێوەبەری یەکەمین کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەڵات ،کە بۆ یەکەم جار بوو کۆنفرانسێکی لەو شێوە بە سەرکەوتووانە بەرێوە بچێت رۆڵی کارای گێڕاوەو بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئامادەکاری چوارەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی چوارپارچەی کوردستان ، کە ئەرکی بەرێوەبەرییەکەی لە ئەستۆی لاوانی رۆژهەڵاتە و دەیان کۆر و کۆبوونەوەی ناوخۆیی هەڵسوڕانی بووە.
لاوانی تێکۆشەر!
ئەمرۆکە لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی لاوان لە بارودۆخێکی نالەباردان و زیاتر لە رابردوو لە لایەن رژێمی دیکتاتۆر و دواکەوتووی ئاخوندییەوە دەچەوسێنەوە. ئەمرۆکە زیاتر لە جاران دەسەڵاتدارانی رژێمی ئاخوندی فشاری لەسەر لاوان چڕتر کردووەتەوە و زیاتر لە رابردوو هەولی سرینەوەی لاوان دەدات کە ئەمەش نیشانەی ترسی رژێمە لە هێز و تواناکانی لاوان و دەریدەخات کە ئەو رژێمە لە هەر کاتێک زیاتر لە بەرز بوونەوەی حاستی هۆشیاری لاوان و بیرۆکەی ئازادیخوازانەیان دەترسێت. رژێمی ئاخوندی هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەر بۆ لە ناوبردنی لاوان ، و لە هەموو بوارێکدا پێش بە بەرەو پێش چوونی لاوان و دەستراگەیشتنیان بە زانیاری و تەکنۆلۆژیای سەردەم دەگرێت و بە بەردەوامی پەرە بە سیاسەتە پاوانخوازانەکەی دەدات. رۆژ لە دوای رۆژ بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران زیاتر دەکات و هەر رۆژەو جۆرێک لەو مەوادانە لە ئێران بەرهەم دێنێت تاکوو لەو رێگاوە بەربەرەکانی لەگەڵ پێشکەوتنی لاواندا بکات. لە ئێران کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەک، بێکاری، ئێعتیاد، خۆکوژی، مندالانی سەرشەقام، تەلاق و ...هتد زیاتربووە ولاوانی ناچار کردووە کە وڵات بە جێبهێلن و روو لە وڵاتانیتر بکەن. بێگومان رژێمیش زیاتر لە جاران هەست بەوە دەکات کە تەمەنی لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و لاوانی ئێمە بەو رادە لە هۆشیاری نەتەوەیی گەیشتوون کە دەزانن بە بێ رووخانی رژێمی ئاخوندی نە تەنیا لاوان بەڵکوو هیچ کام لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگا بە مافە رەواکانی خۆیان ناگەن و تاکە رێگای گەیشتن بە ئازادی و بە دێهێنانی مافە سنفی و سیاسیەکانی خەڵکی ئێران بە گشتی و لاوانی کورد بە تایبەتی روخانی ئەو رژێمە و هاتنە ئارای حکومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانییە لە ئێران و شاهێدیش بۆ ئەو قسەیە تەریک کەوتنەوەی رژێمە لە ناو کۆمەڵگای جیهانی و کێشەو ململانێیە ناوخۆییەکانیەتی. بێ شک ناوەندی لاوانی خەبات لەو پێناوەدا تێدەکۆشێت و خەباتی خۆی بۆ ئەو مەبەستە درێژە پێدەدات. ناوەندی لاوان کارو تێکۆشانی لاوانی چاونەترسی نەتەوەکەمان لە ناوخۆی وڵات بە هەنگاوێکی کاریگەر دژ بەو رژێمە دەزانیت و باوەری وایە کە دەبێت لاوانی ناوخۆ کوردستان لێبراوانەتر لە رابردوو خۆیان ماندوو بکەن و پێش بە سیاسەتە دواکەوتووانەکەی ئەو رژێمە بگرن و بۆ بەرەو سەر بردنی حاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی خەڵکی کورد تێبکۆشن و وەک رابردوو یار و خومخۆری لاوانی شۆرشگیر بن و لە یارمەتییە مەعنەوییەکانی خۆیان بێ بەشمان نەکەن. ناوەندی لاوانی خەبات باوەری بە کار و تێکۆشانی هاوبەش هەیە لەگەڵ باقی رێکخراوەکانیتری لاوان و پێی وایە بە نزیک بوونەوە و تێکۆشانی هاوبەش رێگای گەیشتنی لاوان بە ئامانجەکانیان ئاسانتر دەبیت و لەو پێناوەشدا کارمان کردووە و هەنگاومان هەڵگرتووە و هەر لێرەشەوە دەستی هاوکاری و تەبایی خۆمان بۆ هەموو رێکخراوەکانی لاوان لە چوارپارچەی کوردستان و بە تایبەتی رێکخراوەکانی لاوان لە کوردستانی ئێران درێژ دەکەین و ئامادەی هەر چەشنە هاوکاریێکین. باوەرمان وایە کە دەبێت لەم قۆناغە لە جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد کچان و ژنانی تێکۆشەری کوردستان شان بە شانی پیاوان لە هەموو بوارەکانی خەبات چ سیاسی و چ کۆمەڵایەتی دەور و نەقشیان هەبێت و بە دامەزراوە کردنی خەبات و تێکۆشانی لاوان زیاتر لە رابردوو هەستی پێ دەکرێت و ئەوەش راستیێکی حاشا هەڵنەگرە کە لاوان بازووی بە هێزی کۆمەڵگان و بە چالاکی و تێکۆشانی خۆیان دەتوانن گۆران لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا بکەن. کۆمەڵگا و بە تایبەتی ئەحزابی شۆرشگێر لەم قۆناغەی ئێستادا دەبێت زیاتر لە رابردوو مەیدان بۆ خۆ دەرخستنی لاوان و مەجال بۆ نیشاندانی هێز و تواناکانیان لە بار بکەن و لە هەموو جۆمگەکانی بەرێوەبەریدا کەڵکیان لێ وەر بگرن. بە بێ شک بە ئاوردانەوەێک لە مێژوو ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە کۆمەڵگاێک پێشکەوتوو و سەرکەوتوو بووە کە لە بیرو هێزی لاوان بە شێوەی شیاو کەڵکی وەر گرتووە.
جارێکیتر سیهەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەبات لە هەموو لاوێکی خوێنگەرم و تێکۆشەرپیرۆزبێت هەروەها لەم رۆژەدا پەیمان لەگەڵ مامۆستای نەمر و رێبەری نەتەوەکەمان مامۆستا سید جەلال حوسێنی نوێ‌ دەکەینەوە کە تاکوو گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانی درێژەدەری رێگای پڕ لە شانازی بین و هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دابین کردنی کۆمەڵگاێکی دیموکراتیک چڕتر بکەینەوە.
سەرکەوێت شۆرشی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد!
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی داگیرکەری ئاخوندی !
11ی بانەمەڕی 1393ی کۆچی خۆری
ناوەندی لاوانی خەبات دەستەی بەرێوەبەری!

10 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

11ی بانەمەڕ سێ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەبات پیرۆز بێت!

11ی بانەمەڕ سێ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەبات پیرۆز بێت!


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر