رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ١٢ی بانه‌مه‌ری ١٣٩٣ ی کۆچی خۆری له بنکه‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له ناحیه‌ی رزگاریی سه‌ربه‌شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات و ده‌سته‌یی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات و به‌شێک له ئه‌ندامانی ناوه‌ندی لاوان و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات رێوره‌سمی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان به‌رێوه‌چوو .مه‌راسیمه‌که به‌ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و رێبه‌ری هه‌میشه زیندوومان مامۆستاسید جه‌لال حسینی به‌تایبه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کاک بابه‌شێخ حوسێنی به‌رێوبه‌ری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستان له‌لایه‌ن کاک کامیل نورانی فه‌رد ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات خوێندرایه‌وه کاک بابه‌شێخ له په‌یامه‌که‌یدا وێرایی پیرۆزبایی له لاوانی کورد و ئه‌ندامان و دۆستانی ناوه‌ندی لاوان، رۆل و ئه‌رکی لاوانی له هه‌مبه‌ر داگیرکه‌ران و راپه‌رینه‌کاندا هه‌روه‌ها له به‌رێوه‌به‌ری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی به‌رزنرخاند و هه‌ر له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی کاک بابه‌شێخ داهاتبوو که ده‌بێت لاوانی ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات به شێوه‌ی به‌رچاوتر له رابردوو بێنه مه‌یدان و له‌م هه‌ل ومه‌رجه چاره‌نووسازه‌دا که داهاتووی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی روخان و له‌ناوچوونه ده‌وری خۆیان باشتر بگێرن و له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی کاک بابه‌شێخ داوای له لاوانی ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات کرد که ده‌بێ زیاتر له رابردوو خۆیان به فێربوونی زانست و خوێندن خه‌ریک بکه‌ن و له گه‌ڵ ئه‌رکی شۆرشگێرانه و خه‌باتکارانه زۆر به جیددی بخۆێنن و پله‌کانی زانست و عیلم ببڕن.له به‌شی دوایی رێوره‌سمه‌که په‌یامی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن کاک فواد جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوان خوێندرایه‌وه که له به‌شێک له په‌یامه‌که‌دا وێڕای ئاوردانه‌وه له دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان کار‌و تێکۆشانی رابردووی، سه‌ره‌ڕای که‌م و کۆرییه‌کانی به ئه‌رێنی وه‌سف کردبوو، له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌دا وێڕای ئاماژه به گرنگی کاری رێکخراوه‌یی و هاوکاری و ته‌بایی له نێوان رێکخراوه‌کانی لاوان له کوردستان و به تایبه‌تی له کوردستانی ئێرانی به هه‌نگاوێکی کاریگه‌ر له حاست گه‌یشتنی لاوان به مافه بنچینه‌ییه‌کانی ناو‌و لێ بردبوو و ئاماده‌گی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی بۆ هه‌ر چه‌شنه کارێکی هاوبه‌ش له نێوان رێکخراوه‌کانی لاوان له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی مافه ره‌واکانی لاوان دووپات کرده‌وه. له به‌شی کۆتایی په‌یامه‌که‌دا وێڕای گرنگیدان به رۆڵ و نه‌قشی لاوان له ناوخۆی ولات، داوای له هه‌موو لاوانی خوێنگه‌رم و تێکۆشه‌ری کوردستان کردبوو که به هاوکارییه مه‌عنه‌وییه‌کانی خۆیان هاوکارمان بن و له حاست کۆمه‌ڵگادا زیاتر له رابردوو هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بکه‌ن وئه‌و راستیه‌ش فه‌رامۆش نه‌که‌ن که به بێ رووخانی رژێمی دواکه‌وتووی ئاخوندی هیچ کام له چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به مافه‌کانیان ناگه‌ن و ته‌نیا به رووخانی ئه‌و رژێمه‌یه که مه‌یدان بۆ وه‌دیهێنانی حکومه‌تێکی ئازاد و دیموکراتیک له ئێران و کوردستان له‌بار ده‌بێت.له دواییدا کۆری سروودی ناوه‌ندی لاوان سروودێکیان پێشکه‌ش کرد.
دواتر په‌یامی کومیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌باتی کوردستان له‌لایه‌ن خاتوو ئوین فه‌رجی ئه‌ندامی کومیته‌ی ئافره‌تان خوێندرایه‌وه که له په‌یامه‌که‌ی کومیته‌ی ئافره‌تان وێڕای پیرۆزبایی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان کار و نه‌قشی لاوانیان به‌رز نرخاند و هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامییان خواست بۆ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی لاوان له راپه‌راندنی کاره‌کانیان. له به‌شێکی دیکه‌ی رێوره‌سمه‌که کورته‌فیلمێک له سه‌ر بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و گۆرانکاریه‌کانی ئێران و بارودۆخی لاوان له روی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی یه‌وه پێشکه‌ش کرا پاشان کاک خلیل یوسفی و کاک مانی مه‌لک پارچه‌شیعرێکیان به‌وبۆنه‌وه پێکه‌شکرد له به‌شێکی دیکه‌ی مه‌راسیمه‌که دووکورته فلیم له‌سه‌ر ژیانی کۆلبه‌ران و کاروچالاکیه‌کانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرا له کۆتایی مه‌راسیمه‌که مۆمی سێهه‌مین سالرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن کاک فوادی جعفه‌ری داگیراسا و مه‌راسیمه‌که به شادی و هه‌ڵپه‌رکێ تادره‌نگانێکی شه‌و به‌رده‌وام بوو.