lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

زیاتر له‌ ٥٠  له‌سه‌دی ده‌رچوانی زانکۆ له‌ کوردستان بێکارن

زیاتر له‌ ٥٠  له‌سه‌دی ده‌رچوانی زانکۆ له‌ کوردستان بێکارن

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ریه‌کان، جێگری گه‌شه‌ی به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رچاوه‌ی هێزی مرۆڤی له‌ کوردستانى ئێران ڕێژه‌ی بێکاری له‌ناو ده‌رچوانی زانکۆله‌م پارێزگایه‌ی

IMG12282879

به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریه‌‌‌کان، جێگری گه‌‌‌شه‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی و سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی هێزی مرۆڤی له‌‌‌ کوردستانى ئێران ڕێژه‌‌‌ی بێکاری له‌‌‌ناو ده‌‌‌رچوانی زانکۆله‌‌‌م پارێزگایه‌‌‌ی به‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌د ڕاگه‌‌‌یاندووه‌‌‌. حسێن فیرووزی له‌‌‌ ڕێوڕه‌‌‌سمی ده‌‌‌ستپێکردنی قۆناغی پارێزگایی پانزده‌‌‌هه‌‌‌مین کێبه‌‌‌رکێیه‌‌‌کانی مه‌‌‌هاره‌‌‌ت له‌‌‌ ناوه‌‌‌ندی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی ته‌‌‌کنیکی و پیشه‌‌‌یی وه‌‌‌رمه‌‌‌قانی کوردستان ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ فێرکارییه‌‌‌کانی ته‌‌‌کنیکی و پیشه‌‌‌سازیی بنه‌‌‌ما و بنچینه‌‌‌ی گه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ وڵات دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار.وتیشی: سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای به‌‌‌رفراوان بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕۆژ له‌‌‌ دوای ڕۆژی زانستی ئاکادمیک له‌‌‌ناو به‌‌‌ره‌‌‌ی گه‌‌‌نجان و خه‌‌‌ڵکدا به‌‌‌ گشتی، به‌‌‌ڵام ئاماری بێکاری له‌‌‌ ئێران هێشتا زۆره‌‌‌.ڕاشیگه‌‌‌یاند: ڕێژه‌‌‌ی بێکاری له‌‌‌ کوردستان نێزیک به‌‌‌ ٢٨ له‌‌‌سه‌‌‌د ڕاگه‌‌‌یێندراوه‌‌‌ به‌‌‌ڵام بێ گومان ئاماره‌‌‌ ورده‌‌‌کان زۆر زیاتر له‌‌‌مه‌‌‌یه‌‌‌. فیرووزی به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ڕێژه‌‌‌ی بێکاری زیاتر له‌‌‌ ٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌ له‌‌‌ناو ده‌‌‌رچوانی زانکۆ له‌‌‌ پارێزگای کورستان، وتی: داهاتی سه‌‌‌رانه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران له‌‌‌چاو ئه‌‌‌و وڵاتانه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ی گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان و پێشکه‌‌‌وتنیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌ستپێکردووه‌‌‌ زۆر که‌‌‌متره‌‌‌. زیادیشی کرد: مام ناوه‌‌‌ندی داهاتی ساڵانه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌ر تاکێکی کوردستانی له‌‌‌ ٥ ساڵی ڕابردوو نێزیک به‌‌‌ ٣ میلیۆن تمه‌‌‌ن بووه‌‌‌ و ئه‌‌‌م ڕێژه‌‌‌ ته‌‌‌نانه‌‌‌ت که‌‌‌متر له‌‌‌ نیوه‌‌‌ی مام ناوه‌‌‌ندی وڵاته‌‌‌ و نیشان ده‌‌‌دات که‌‌‌ له‌‌‌ بواری ئیش و له‌‌‌ بواری داهات دا پێویستمان به‌‌‌ په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی ته‌‌‌کنیکی و پیشه‌‌‌یی هه‌‌‌یه‌‌‌.

10 ساڵ و 7 مانگ و 8 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

زیاتر له‌ ٥٠  له‌سه‌دی ده‌رچوانی زانکۆ له‌ کوردستان بێکارن

زیاتر له‌ ٥٠  له‌سه‌دی ده‌رچوانی زانکۆ له‌ کوردستان بێکارن


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر