lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

خوێندکارێکی کورد لەبەر چاوی خەڵک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

خوێندکارێکی کورد لەبەر چاوی خەڵک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا
لاوان ئینفۆ

خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری نەوسوود لەزانکۆی ئازادی کرماشان

10173580_659624397424158_9169839807433755567_nخوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری نەوسوود لەزانکۆی ئازادی کرماشان، لەرێگەی خۆ سووتاندنەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، نیوەڕۆی رۆژی ١١ی بانەمەر خوێندکارێکی کوردی بەناوی میلاد عەبدی کوڕی ئەبووبەکر، لە چوار رێیانی پۆمپی گازۆئیل لەکرماشان، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا. ئەو خوێندکارە تەمەن ٢١ ساڵەیە، لەو رووداوەدا لەسەدا ٩٥ی جەستەی تووشی سووتان هاتووە، کە کاتژمێر ١ی نیوەشەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی تایبەت بە سووتانی جەستەیی لە کرماشان، بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە. دەگوترێت، میلاد عەبدی بەر لەخۆسووتاندن لەگەڵ چەند کەسێک لەهاوڕێیان و بنەماڵەکەی بە تەلەفۆن پەیوەندی گرتووەو لەو مەبەستەی خۆی ئاگاداری کردوونەتەوە. میلاد عەبدی خوێندکاری تێرمی ٤ی رشتەی (عومران) لەزانکۆی (ئازاد) کرماشان بووە، کە هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو خوێندکارە کوردەی خەڵکی شاری نەوسوود بۆ بنەماڵە و نزیکانی روون نەبۆتەوە.

10 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوێندکارێکی کورد لەبەر چاوی خەڵک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

خوێندکارێکی کورد لەبەر چاوی خەڵک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر