راگەیەندراوی بنەمالەی کەبوودوەند روو له ناوەندە یاساییەکانی ناوخۆ و دەرەوە
بنەماڵەی محەمەد سەدیق کەبوودوەند لە راگەیاندراوێکدا خوازیاری " دیاریکردن و نووسین دەقی مافە یاساییەکان" بۆ سکاڵا لەمەڕ "زیندانی و ئەشکەنجە"ی کەبوودوەند لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بوون. لەو راگەیاندراوەدا ئاماژە بە سێ حەفتە نەخۆشبوون و لەجێدا کەوتنی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و ئەشکەنجە کردنی ناوبراو کراوە. ئەو نامەیە، کەدوێنى ١٨ى بانهمهر٠ بڵاو کراوەتەوە، دەرخەری ئەوەیە کە بنەماڵەی کەبوودوەند لەلای ناوەندە یاساییەکانی ناوخۆ و دەرەوە سکاڵا تۆمار بکەن، کە زیندانی کردن و ئەشکەنجەی سەرۆکی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ناوەرۆکی ئەو سکاڵایە دەبێت. محەمەد سەدیق کەبوودوەند مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش دادگایی کران، بە تۆمەتی هەوڵدانی دژی تەناهیی نەتەوەیی لەرێگەی دامەزراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانەوە حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە.