lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

١٩ و ٢٣ى بانه‌مه‌ر رووداوێکى هه‌ژێنه‌ر و ئه‌زموونێک بۆ هه‌میشه‌

١٩ و ٢٣ى بانه‌مه‌ر رووداوێکى هه‌ژێنه‌ر و ئه‌زموونێک بۆ هه‌میشه‌
فوئاد جه‌عفه‌رى

١٩ ى بانه‌مه‌ر ئه‌و رۆژه‌یه‌ که‌ تێیدا ٥ رۆڵه‌ى ئازادیویست ،مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لى حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هۆلى،فه‌رهاد وه‌کێڵى

farzad_ali_mehdi_shirin_farhad
١٩ ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ تێیدا ٥ رۆڵه‌‌‌ى ئازادیویست ،مامۆستا فه‌‌‌رزاد که‌‌‌مانگه‌‌‌ر، عه‌‌‌لى حه‌‌‌یده‌‌‌ریان، شیرین عه‌‌‌له‌‌‌م هۆلى،فه‌‌‌رهاد وه‌‌‌کێڵى و مێهدى ئیسلامییان،به‌‌‌ سرودى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و کۆڵنه‌‌‌دان به‌‌‌ره‌‌‌و رووى مه‌‌‌رگ بوونه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ رژێمى دواکه‌‌‌وتووى ئاخوندییان سه‌‌‌لماند که‌‌‌ مه‌‌‌رگیش ناتوانێت رۆڵه‌‌‌کانى ئێمه‌‌‌ زه‌‌‌ره‌‌‌ێک له‌‌‌سه‌‌‌ر مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکانى خۆیان پاشه‌‌‌گه‌‌‌ز بکاته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌رزى به‌‌‌ره‌‌‌و په‌‌‌تى سێداره‌‌‌ به‌‌‌رێکه‌‌‌وتن و به‌‌‌ مه‌‌‌رگىخۆیان چۆکیان به‌‌‌ رژێمى ملهۆر و تۆتالیترى ئاخوندى دانه‌‌‌واند. له‌‌‌و رۆژه‌‌‌دا بۆ رژێم و به‌‌‌کرێگیراوان و ده‌‌‌ست و په‌‌‌یوه‌‌‌نده‌‌‌ چڵکاوخۆره‌‌‌کانى ئه‌‌‌و راستییه‌‌‌ سه‌‌‌لمێندرا که‌‌‌ هه‌‌‌رگیز ناتوانن به‌‌‌سه‌‌‌رکووت و په‌‌‌تى سێداره‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ى کورد له‌‌‌ ویسته‌‌‌ ره‌‌‌واکانى پاشه‌‌‌گه‌‌‌ز بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و رۆژ له‌‌‌ دواى رۆژ به‌‌‌ توندتر کردنى حه‌‌‌ڵقه‌‌‌ى فشارى داگیرکه‌‌‌ران بۆ سه‌‌‌ر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان، له‌‌‌ رابردوو زیاتر له‌‌‌سه‌‌‌ر داوا ره‌‌‌واکانمان و وه‌‌‌رگرتنى مافى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى و هه‌‌‌موو ئازادییه‌‌‌ کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تی و سیاسی و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی و ئابوورییه‌‌‌کانمان سوورتر ده‌‌‌بین.
١٩ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ تاریکه‌‌‌ بوو که‌‌‌ ٥ رۆڵه‌‌‌ى قاره‌‌‌مان به‌‌‌ تاوانى کورد بوون و ئازادیویستن بۆ هه‌‌‌تاهه‌‌‌تایه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و په‌‌‌تى سیداره‌‌‌ به‌‌‌رێکران و له‌‌‌دواى ژیانێکى سه‌‌‌ربه‌‌‌رزانه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌رزیش به‌‌‌ره‌‌‌و پیرى مه‌‌‌رگ چوون. له‌‌‌ماوه‌‌‌ێکى که‌‌‌م دا هه‌‌‌واڵى دڵته‌‌‌زێنى ئیعدامى ئه‌‌‌و ئازیزانه‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م کوردستان و ئێرانى ته‌‌‌نییه‌‌‌وه‌‌‌ و شه‌‌‌هید بوونى مامۆستا فه‌‌‌رزاد و هاورێیانى بوو به‌‌‌ چه‌‌‌خماخه‌‌‌ى جووڵه‌‌‌یێکى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى مه‌‌‌ده‌‌‌نى له‌‌‌سه‌‌‌رانسه‌‌‌رى کوردستان و له‌‌‌ هه‌‌‌نگاوێکى شیاو دا به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى پیشاندان به‌‌‌ ئیعدامه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان له‌‌‌ کوردستان سه‌‌‌رجه‌‌‌م سازمان و حیزبه‌‌‌کانى کوردستان مانگرتنى گشتیان له‌‌‌ ٢٣ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر راگه‌‌‌یاند و به‌‌‌ خۆشحاڵیه‌‌‌وه‌‌‌ زۆر به‌‌‌ گه‌‌‌رمى پێشوازیی له‌‌‌و بانگه‌‌‌وازه‌‌‌ کرا و ئه‌‌‌زموونێکى له‌‌‌بیرنه‌‌‌کراو له‌‌‌ مێژووى خه‌‌‌باتى بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى رزگاریخوازانه‌‌‌ى گه‌‌‌لى کورد تۆمار کرا. مانگرتنى ٢٣ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر سه‌‌‌لمێنه‌‌‌رى ئه‌‌‌و راستییه‌‌‌ بوو که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى به‌‌‌شه‌‌‌ره‌‌‌فى کوردستان هه‌‌‌میشه‌‌‌ پشت و په‌‌‌ناى رۆڵه‌‌‌کانییه‌‌‌تى و هیچکات گیانبازى ئه‌‌‌وان فه‌‌‌رامۆش ناکات، رۆژى ١٩ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر هه‌‌‌رچه‌‌‌نده‌‌‌ رۆژێکى تاڵ بوو به‌‌‌لام بوو به‌‌‌ ئاوێنه‌‌‌ى بالانوێنى خه‌‌‌باتى ره‌‌‌واى گه‌‌‌لى کورد و ده‌‌‌نگدانه‌‌‌وه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى خه‌‌‌ڵکى کوردستان له‌‌‌ حاست سته‌‌‌م و ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تییه‌‌‌کانى رژێمێکى دیکتاتۆر که‌‌‌ بۆ جارێکیتر سه‌‌‌لماندى که‌‌‌ هه‌‌‌رگیز دان به‌‌‌ مافى ره‌‌‌واى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ى کورد و هیچ کام له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی ترى ئێراندا نانێت و له‌‌‌ هیچ جۆره‌‌‌ کوشت و برێکى خه‌‌‌ڵکى کوردستان سڵ ناکاته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ لاێکیتره‌‌‌وه‌‌‌ رۆژى ٢٣ى گۆلان ئه‌‌‌وه‌‌‌ى بۆ حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کان دووپات کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ر کات حیزبه‌‌‌کانى ئێمه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى جیاوازى فکر و ئایدۆلۆژیاى ئه‌‌‌گه‌‌‌ر بتوانن پێکه‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌یامێکى یه‌‌‌کگرتوو به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى کوردستان بده‌‌‌ن، خه‌‌‌ڵکیش به‌‌‌ ده‌‌‌م داخوازى ئه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ دێت و نیشانى دا که‌‌‌ پێگه‌‌‌ و جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى ئه‌‌‌حزابى سیاسى له‌‌‌ ناوخۆى کوردستان، پێگه‌‌‌ێکى قایم و جه‌‌‌ماوه‌‌‌رییه‌‌‌ و مانگرتنى به‌‌‌رینى خه‌‌‌ڵکى کوردستان له‌‌‌ هه‌‌‌موو شاره‌‌‌کان و له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ى ولاتانى دیکه‌‌‌ ده‌‌‌ریخست که‌‌‌ کورد ده‌‌‌توانێت له‌‌‌ کاتى یه‌‌‌کریزى ئه‌‌‌حزاب و بوونى گۆتارێکى هاوبه‌‌‌ش رووداوێک له‌‌‌ چه‌‌‌شنى ٢٣ى گۆلان بخۆڵقێنێت. لێره‌‌‌شدا نابێت ئه‌‌‌و راستییه‌‌‌ فه‌‌‌رامۆش بکه‌‌‌ین که‌‌‌ دوژمنانى گه‌‌‌لى کورد له‌‌‌ هه‌‌‌موو ده‌‌‌رفه‌‌‌تێک که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رده‌‌‌گرن بۆ سرینه‌‌‌وه‌‌‌ى ناسنامه‌‌‌ى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى گه‌‌‌لى کورد و نۆخبه‌‌‌ و رۆناکبیرانى کورد له‌‌‌ ناوخۆى ولات ئه‌‌‌رکیان سه‌‌‌د قاتى رابردوو قۆرستر ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌بێت زیاتر له‌‌‌ جاران هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ن بۆ رێکخستنى کۆمه‌‌‌ڵگا و به‌‌‌رز کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئاستى هۆشیارى لاوانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ى کورد و ته‌‌‌نیا به‌‌‌وانه‌‌‌ى رابردوو دڵخۆش نه‌‌‌بین به‌‌‌ڵکوو ده‌‌‌بێت له‌‌‌ پێناو رووخانى ئه‌‌‌و رژێمه‌‌‌ و هێنانه‌‌‌ ئاراى حکومه‌‌‌تێکى دیموکراتیک و پارله‌‌‌مانى له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ گشتى و کوردستان به‌‌‌ تایبه‌‌‌تى تێبکۆشین.
ئه‌‌‌حزاب و که‌‌‌سایه‌‌‌تییه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى کوردستانیش ئه‌‌‌بێت له‌‌‌ ئاست چاوه‌‌‌روانى خه‌‌‌ڵکى کورد تێبکۆشن و بزانن که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگاى کوردى چ داخوازیێکیان لێیان هه‌‌‌یه‌‌‌، سیاسیه‌‌‌کانى ئێمه‌‌‌ چ له‌‌‌ ناوخۆ و چ له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ولات ئه‌‌‌بێت ئه‌‌‌و راستییه‌‌‌یان بۆ ده‌‌‌رکه‌‌‌وتبێت که‌‌‌ گه‌‌‌لى کورد هاوهه‌‌‌ڵوێستى و یه‌‌‌کریزى له‌‌‌وانى ده‌‌‌وێت و ئه‌‌‌وانیش ئاماده‌‌‌ن به‌‌‌ هه‌‌‌موو شێوه‌‌‌ێک پشتیوانیان لێ بکه‌‌‌ن. به‌‌‌ خۆشییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا شێوه‌‌‌ى خه‌‌‌باتى مه‌‌‌ده‌‌‌نى له‌‌‌ ناوخۆى کوردستانى ئێران جێگیر بووه‌‌‌ و راده‌‌‌ى هۆشیارى خه‌‌‌ڵکى کورد به‌‌‌و ئاسته‌‌‌ گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌نگى خۆى به‌‌‌رز بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ رێگاى نافه‌‌‌رمانى مه‌‌‌ده‌‌‌نیه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ داگیرکه‌‌‌ران بڵێن که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئێوه‌‌‌ رۆڵه‌‌‌کانى ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ سێداره‌‌‌ ده‌‌‌ده‌‌‌ن، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئێوه‌‌‌ ئازادى له‌‌‌ ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌ستێنن و به‌‌‌ هه‌‌‌زاران شێوه‌‌‌ى جۆراوجۆر مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکانى ژنان و پیاوانى کورد پێشێل ده‌‌‌که‌‌‌ن، ئێمه‌‌‌ قه‌‌‌د بێده‌‌‌نگ نابین و به‌‌‌ هه‌‌‌زاران رۆڵه‌‌‌یترى ئه‌‌‌م نیشتمانه‌‌‌ به‌‌‌ ناوى رۆڵه‌‌‌ شه‌‌‌هید و له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دراوه‌‌‌کانمان له‌‌‌ دایک ده‌‌‌بن و جێگه‌‌‌ى فه‌‌‌رزاد و فه‌‌‌رزاده‌‌‌کانیتر ده‌‌‌گرنه‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌زاران سلاو ده‌‌‌نێرم بۆ رۆحى پاکى هه‌‌‌موو شه‌‌‌هیدانى کوردستان و به‌‌‌ تایبه‌‌‌تى شه‌‌‌هیدانى ١٩ى گۆلان.

10 ساڵ و 7 مانگ و 5 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

١٩ و ٢٣ى بانه‌مه‌ر رووداوێکى هه‌ژێنه‌ر و ئه‌زموونێک بۆ هه‌میشه‌

١٩ و ٢٣ى بانه‌مه‌ر رووداوێکى هه‌ژێنه‌ر و ئه‌زموونێک بۆ هه‌میشه‌


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر