رۆژی یەکشەمە 21ی گوڵانی 1393ی هەتاوی به بەشداریی دەیان رێکخروای لاوان لە هەر چوار پارچەی کوردستان سمینارێک له کاتژمێر 2:30ی پاش نیوەڕۆ له هۆڵی دیالۆگی ناوەندی چاودێر لە سلێمانی به مەبەستی هەرچی زیاتر ئاگاداربوون لە چۆنیەتی کاروبارەکانی پێوەندیدار بە ئامادەکاریو هاوئاهەنگیی زیاتری هەموو لایەک بۆ بەڕێوەبردنی چوارەمین کۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچه بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکه به پێشکەشکاریی هاوڕێ جەلال رەوانگەرد دەستی پێکردو به دوو پانێل بەردەوام بوو. پانێلی یەکەم کردنەوەی باسو خستنەڕووی رێکەوتنو پێشنیارەکانو پانێلی دووهەمیش تایبەت به هەڵبژاردنی لێژنەکانی ئامادەکاریو دیاری کردنی کاتو شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسو رێژەی بەشداربووانو، هەروەها پەسندکردنی سیستمی کۆتای 40% بۆ رەگەزی بەرامبەری ئەندامانی بەشداربوو.
پەسندکراوەکانی سمینارەکەی ئەمڕۆ:
1: کۆنفڕانسەکه له نیوەی یەکەمی مانگی 6ی زایینیدا بەڕێوە دەچێ.
2: شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکه هەڵەبجەی شەهید دەبێ.
3: بەشداربووان به کچو کوڕەوه پێویسته لەو رۆژەدا جلی کوردی لەبەر بکەن.
4: تەمەنی بەشداربووان 18 بۆ 40 ساڵ بێ.
5: ماوەی کۆنفڕانسەکە 2 رۆژە.
6: بۆ هەر پارچەیەک 50 کەس لەبەر چاو گیراوە.
7: سیستمی کۆتا بۆ رەگەزی بەرامبەر.
لێژنەی هاوئاهەنگیی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات
11 ی مەری 2014-
بەرامبەر بە 21 ی بانەمەری 1392
شایەنی باسە هەیئەتێکی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەو سمینارەدا بریتی بوون لە بەرێزان کاک فواد جەعفەری بەربرسی ناوەندی لاوانی خەبات وبەیان ئەحمەدی ئەندامی دەستەیی بەرێوەبەری ناوەندی لاوان و شەمال میللی و جەمال علی پوور ئەندامانی ناوەندی لاوان بوون