lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

داخرانی کارگەیەک لە دیواندەرە، بێکاریی ١٢ کرێکاری ژنی لێکەوتەوە

داخرانی کارگەیەک لە دیواندەرە، بێکاریی ١٢ کرێکاری ژنی لێکەوتەوە
لاوان ئینفۆ

کارگەی بەرهەمهێنانی کەیک و کولووچەی شیرکەتی بەهارانی دیواندەرە، بەرەوڕووی داخران بوویەوە و کرێکارەکانی بێکار کران.

ghaiemShahr_zanan_12_111
کارگەی بەرهەمهێنانی کەیک و کولووچەی شیرکەتی بەهارانی دیواندەرە، بەرەوڕووی داخران بوویەوە و کرێکارەکانی بێکار کران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەگەڵ داخرانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەیک و کولووچە لە شاری دیواندەرە، ، کە بە ناوی تیجارەتیی "ئاژاڵ"ـەوە کاری دەکرد، سەرجەم کرێکارەکانی کە ژن بوون، لەسەر کار دەرکراون و موچەشیان پێ نەدراوە. دەگوترێت، خاوەنی ئەو کارگەیە بە هۆی دەستڕۆیشتوویی لە ئیدارەی کار لە چەند مانگ پێش ئێستاشەوە لە دانی مووچەی ئەو ١٢ کرێکارە ژنە خۆی بواردووە و سەرەڕای ئەوەی لە ئیدارەی کار سکاڵا لەسەر خاوەن کارگەکە تۆمار کرابوو، بەڵام مووچەی کرێکارەکانی نەداوە. لەلایەکی دیکەوە، دەرمانخانەکانی ناوەندی تەندروستیی دیواندەرە، کە ماوەی نزیک بە ٣ ساڵە دراوە بە کەرتی تایبەت، چەندین ژن لەو ناوەندانە مانگانە بە بڕی ١٥٠  هەزار تمەن کار دەکەن. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندی دەرمانیی گوندەکانی گاوەشەلە، زەڕینە، برایم‌ئاوا، هەزار کانیان، مەڕان و کۆڵ و چەندین گوندی دیکەی سەربە شاری دیواندەرە، سەرەڕای ئەوەیکە بەو مووچە کەمە کاریان پێ دەکرێت، بە بێ بیمە لەو ناوەندە دەرمانی‌یانە سەرقاڵی کار کردنن.

10 ساڵ و 5 مانگ و 4 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داخرانی کارگەیەک لە دیواندەرە، بێکاریی ١٢ کرێکاری ژنی لێکەوتەوە

داخرانی کارگەیەک لە دیواندەرە، بێکاریی ١٢ کرێکاری ژنی لێکەوتەوە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر