lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگه‌یێندراوى فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى لاوانى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى لاوان

راگه‌یێندراوى فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى لاوانى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى لاوان
.

خه‌ڵکى خه‌باتکارى کوردستان!
لاوانى شۆرشگێر٠ و ماف خوازى کوردستان!

لاوان سه‌رمایه‌یێکى گرینگ و جێی بایه‌خى هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کن، به‌ره‌وپێش چوونى هه‌ر کۆمه‌ڵێک پێوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ هێزى ئه‌و توێژه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ٢٢ى گه‌لاوێژ به‌رانبه‌ر به‌ ١٢ى ئاگوستى به‌ رۆژى جیهانى لاوان ناودیر کردۆه‌.
بوونى رۆژێک بۆ لاوان ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه‌ که‌ توێژى لاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزى به‌ره‌و پێشچوون و ئاڵووگۆره‌کانى هه‌موو وه‌لاتێکه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ به‌ شێوه‌یێکى گشتى و به‌تایبه‌ت له‌ وه‌لاتانى تازه‌ پێ گه‌یشتوو گرینگیه‌کى ئه‌وتۆى پێ نادرێ و ئه‌وه‌ی ده‌کرێ له‌ ئاست پێویستى لاواندا نیه‌. له‌ وه‌لاتانى دیکتاتۆر لێدراودا لاوان ته‌نها ئامراز و سووته‌مه‌نى ده‌سه‌لاته‌ خۆسه‌پێنه‌کانن و هه‌موو تواناکانى بۆ مانه‌وه‌ى دیکتاتۆران به‌ کار ده‌برێ.


لاوان له‌ ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى رژیمى دیکتاتۆرى ئێستادا نه‌ک هه‌ر به‌ که‌مترین مافه‌کانیان نه‌گه‌یشتوون به‌ڵکوو له‌و ده‌سه‌لاته‌دا به‌ چاوى گوومان و موشکیل  سه‌یریان ده‌کرێ، هه‌ر بۆیه‌ به‌ شێوه‌یێکى سیستماتیک ده‌چه‌وسێنه‌وه‌ و بێ به‌ش کراون له‌ سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانیان.

رژیمى کۆمارى ئیسلامى له‌ ماوه‌ى ٣٣ ساڵ ته‌مه‌نى شوومى دا، به‌رده‌وام بۆ مه‌هار و به‌ لارێدا بردنى لاوان پیلانى جۆراوجۆریان به‌کارهێناوه‌. به‌ به‌رده‌وامى گاڵته‌ به‌ هه‌ست و سۆزی لاوان کراوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لاو هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى هۆویه‌تى راسته‌قینه‌ى خۆى داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانى بۆ ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام بووه‌، به‌لام ئه‌و رژیمه‌ دیکتاتۆر و سه‌رکوتگه‌ره‌ له‌ رێگه‌ى جۆراوجۆره‌وه‌ کۆسبى بۆ هه‌وله‌کانى لاوان ناوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا لاوان له‌ ئێران به‌ هۆى سیاسه‌ته‌کانى رژیمه‌وه‌ گیرۆده‌ى ده‌یان دیارده‌ى جۆراوجۆرى کۆمه‌لایه‌تى، ئابوورى، فه‌رهه‌نگى و سیاسى بوونه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت به‌ شێوه‌یێکى به‌رنامه‌ بۆدارێژراو په‌ره‌ به‌ دیارده‌ى ئیعتیاد له‌ نێو لاواندا دراوه‌ و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدار و کوشه‌نده‌یه‌ هه‌موو مه‌حافلێکى لاوانى ته‌نیوه‌، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌کانى ئیدز و هیپاتیت لاوانى به‌ره‌ور٠ووى مه‌ترسى زۆر جیددى کردۆته‌وه‌. هاوکات بێکارى و هالاوسانى ئابوورى لاوانى کردۆته‌ ئامانج و هه‌ل و مه‌رجێکى وه‌هاى خولقاندوه‌ که‌ لاوان نه‌توانن به‌رنامه‌یه‌کى ئه‌وتۆیان بۆ داهاتووى خۆیان هه‌بێ.

یه‌کێکى دیکه‌ له‌ کێشه‌ گه‌وره‌کانى لاوان له‌ ئێران نه‌بوونى ئیعتماد و باوه‌ر٠ه‌ که‌ ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مى پیلانه‌کانى رژیمه‌ و له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌ روونى لایه‌نه‌ خراپه‌کانى نه‌بوونى ئیعتماد واى کردوه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵگاى ئێران به‌ گشتى و له‌ نێو توێژى لاوان به‌تایبه‌تى نه‌یانتوانیوه‌ بۆ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌کانى رژیم و دیارده‌ جۆراوجۆره‌کان بزوتنه‌وه‌ و رێکخستنى به‌رچاو و کاریگه‌ر سازبکرێ. به‌ گشتى نه‌بوونى سیقه‌ و باوه‌ر به‌ یه‌کترى هه‌ل و مه‌رجێکى دروست کردوه‌ که‌ لاوان له‌ حاست به‌شێکى زۆر له‌ رووداوه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگاى ئێران بێ ده‌نگ بن.

له‌ کوردستانى رۆژهه‌لاتیش لاوان هێزى کاریگه‌ر بوون له‌ هه‌موو باره‌کانى ژیان له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌لام به‌وهۆیه‌ى یه‌کێک له‌ کێشه‌ ئه‌ساسیه‌کانى لاوان له‌ کوردستاندا مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌ییه‌، ئه‌و توێژه‌ى کۆمه‌ڵگاى کوردستان توانیویه‌ ده‌ور و نه‌قشى به‌رچاویان هه‌بێ له‌ بردنه‌ پێشى بزوتنه‌وه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانى کورد و به‌شى هه‌ره‌ زۆرى ئه‌رکى ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ له‌ سه‌رشانى لاوان بووه‌. به‌ هاتنه‌ سه‌رکارى رژیمى خومه‌ینى و هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر کوردستان لاوان وه‌ک هێزێکى پۆلایین له‌ به‌رانبه‌ر هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کان وه‌ستانه‌وه‌ و له‌ پێناو سه‌لماندنى ماف و ویسته‌کانى نه‌ته‌وه‌ى کورد ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ لاوان گیانى پاکیان پێشکه‌ش کرد.

به‌ داگیرکردنه‌وه‌ى کوردستان له‌لایه‌ن رژیمى داگیرکه‌رى ئێرانه‌وه‌، لاوانى کورد کرانه‌ ئامانجى پیلانه‌کانى ئه‌و رژیمه‌ و له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌ هه‌زاران که‌س که‌وتوونه‌ داوى به‌رنامه‌ ره‌ش و دزێوه‌کانى رژیمه‌وه‌. ئیعتیاد له‌ کوردستاندا به‌ شێوه‌یێکى به‌رنامه‌ بۆ دارێژراو و سیتماتیک په‌ره‌ى پێدراوه‌ و رێژه‌یه‌کى به‌رچاو له‌ لاوان به‌و دیارده‌وه‌ گیرۆده‌ بوون، هاوکات بێکارى له‌ کوردستاندا یه‌کێک له‌و کێشانه‌یه‌ که‌ به‌ هۆى نه‌بوونى سه‌رمایه‌گوزارى له‌و ناوچه‌ به‌ پیته‌دا ته‌نگى به‌ خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه‌ و به‌شێکى زۆر له‌ لاوانى کورد بۆ بژیوى ژیان روو له‌ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌کانى ئێران و به‌شێکى دیکه‌ روویان له‌ کارى کۆڵبه‌رى کردوه‌ که‌ رۆژانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ داپڵۆسێنه‌کانى رژیمه‌وه‌ ده‌کرێنه‌ ئامانج و تا ئێستا ژماره‌یێکى زۆر بوونه‌ قوربانى و شه‌هید کراون.

هه‌روه‌ها به‌هۆى بێکارى، گرانى و هه‌لاوسانى ئابووریه‌وه‌ دیارده‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له‌ کوردستاندا رۆژانه‌ به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێ، لاوان تواناى هاوسه‌رگیریان که‌مه‌ و هاوکات رێژه‌ى ته‌لاق له‌ شاره‌کانى کوردستاندا روو له‌ هه‌ڵکشانه‌ و به‌ ئه‌ندازه‌یێکه‌ که‌ رێژه‌ى هاوسه‌رگیرى و ته‌لاق لێک نێزیک بۆته‌وه‌.

فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى لاوانى کوردستانى ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ى ٢١ى گه‌لاوێژ، له‌ پێناو به‌دیی هاتنى تێکر٠اى ماف و ئازادیه‌کانى لاوانى کورد تێ ده‌کۆشێ و کار ده‌کا بۆ چاره‌سه‌رى دیارده‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ خزمه‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى نه‌ته‌وه‌ى کورده‌وه‌ و به‌ده‌وام ده‌بێ له‌ به‌ره‌وپێش بردنى بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان.

سه‌رکه‌وێ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ى کورد ، به‌هیواى هاتنه‌دیی تێکر٠اى مافه‌کانى لاوانى کوردستان له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورددا.

فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى لاوانى کوردستانى ئێران

٢١ى گه‌لاوێژى ١٣٩١


fidrasoni lawan



12 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگه‌یێندراوى فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى لاوانى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى لاوان

راگه‌یێندراوى فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى لاوانى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى لاوان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر