خەونی کوردان بەرامبەر رۆحانی پێچەوانە دەبێتەوە
لاوان ئینفۆ
پێش هاتنەسەر کارى حەسەن رۆحانی، بەشێک لە هاوولاتیان له کوردستانى ئێران هیوایان به ئایهندهێکى باشتر بوو بۆ کەمکردنەوەی سزای لە سێدارەدان
پێش هاتنەسەر کارى حەسەن رۆحانی، بەشێک لە هاوولاتیان له کوردستانى ئێران هیوایان به ئایهندهێکى باشتر بوو بۆ کەمکردنەوەی سزای لە سێدارەدان، بەڵام خەونەکەیان پێچەوانە بووەوە بەوەی، کە ئەو کەسانەی بڕیاری لە سێدارەدانیشیان وەستابوو، لە سێدارەدران، هەرچەندە زیندانییەکان بە چەندین شێوە لە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین هەوڵدەدەن لەبەردەم لەسێدارەدان رێگری دروستبکەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ئێران خەتی سووری لەسێدارەدانی تێپەڕاندووە، بەشێوەیەک زیندانیانی خوار تەمەن ١٨ ساڵی لە سێدارەداوە. ههر وهها لهو ماوهیهدا له کوردستان، ١٦ کەس لە سێدارەدراون و ٢٠ چالاکوانی مەدنی و سیاسی دیکەش لە ژێر ناوەکانی دژایەتی ئایین و کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە،