زیاتر لە ١٣٠ ئاوایی لەئوستانی کوردستان ئاوی خواردنەوەیان نیە
لاوان ئینفۆ
١٣٢ ئاوایی سەر بە شارەکانی بیجار و دیواندەرە لەئوستانی کوردستان لەگەڵ نەبوون و کەمی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بەرەوڕوون و ئەگەری ئەوەش هەیە ئاوی ئەو ئوستانە جیرەبەندی بکرێت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا،
١٣٢ ئاوایی سەر بە شارەکانی بیجار و دیواندەرە لەئوستانی کوردستان لەگەڵ نەبوون و کەمی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بەرەوڕوون و ئەگەری ئەوەش هەیە ئاوی ئەو ئوستانە جیرەبەندی بکرێت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دانیشتوانی ٦٢ ئاوایی شارستانی دیواندەڕە و ٧٠ ئاوایی سەر بە شارستانی بیجار، بێئاوی بەرۆکی گرتوون و بۆتە کێشەیەکی زۆر جیدی. نوێنەری شارەکانی سنە، کامیاران و دیواندەرە لەمەجلیس، باسی لەکێشەی بێئاوی کردووە و رایگەیاندووە، لەکۆی گشتیی ١٨٠ ئاوایی شارستانی دیواندەرە، ٦٢ یان بێئاون. لەلایەکی دیکەوە ٧٠ ئاوایی بیجاریش لەگەڵ کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بەرەوڕوون و لەو بارەیەوە نوێنەری شاری بیجار لەمەجلیس بە هەواڵدەریی "فارس"ی راگەیاندبوو، کەم ئاوی لەئوستانی کوردستان و شاری بیجار گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی. نەبوونی پلانی توکمە و کەمی پاشکەوتی سەرچاوە ئاوییەکان لە ئوستانی کوردستان بەتایبەت لە بەشی رۆژهەڵات، ئەو ئوستانە بەرەو جیرەبەندی کردنی ئاو دەبات. لەحاڵی حازردا کێشەی بێئاوی لە ئاواییەکانی سەر بەشاری بیجار و دیواندەرە بەچەشنێکە، هاووڵاتیان بۆ شوتنی قاپ و کەلوپەلی ناو ماڵ دەستەو وەستان ماونەتەوە.