زیندانییەکی تەمەن ٥٣ ساڵەی کورد لە ئەهواز لەسێدارە درا
لاوان ئینفۆ
رێکخراوی زیندانەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد و هەشت کەسی دیکەی لەزیندانی "کاروون"ی ئەهواز بەڕێوە برد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ لەحەوشەی زیندانی کاروون هاووڵاتیەکی کورد بەناوی عەلی ئیسماعیلی کوڕی محەممەد ٥٣ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی شاری مەهاباد به تۆمهتى "بازرگانی بەمادە سڕکەرەکان" لەسێدارە درا. هاوکات لەگەڵ عەلی ئیسماعیلی، هەشت زیندانی دیکەش بە تاوانی هاوچەشن لەسێدارە دراون.دەوترێت کە رێژەی ئێعدام لەئێران نزیک بە ٢٤% پەرەسەندنی بە خۆیەوە بینیوە.
<br>رێکخراوی زیندانەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد و هەشت کەسی دیکەی لەزیندانی "کاروون"ی ئەهواز بەڕێوە برد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ لەحەوشەی زیندانی کاروون هاووڵاتیەکی کورد بەناوی عەلی ئیسماعیلی کوڕی محەممەد ٥٣ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی شاری مەهاباد به تۆمهتى "بازرگانی بەمادە سڕکەرەکان" لەسێدارە درا. هاوکات لەگەڵ عەلی ئیسماعیلی، هەشت زیندانی دیکەش بە تاوانی هاوچەشن لەسێدارە دراون.دەوترێت کە رێژەی ئێعدام لەئێران نزیک بە ٢٤% پەرەسەندنی بە خۆیەوە بینیوە.<br>