چەوەندەرکارانی کورد لەلایەن کارخانە قەندی میاندواوەوە فشارییان خراوەتە سەر
لاوان ئنینفۆ
کارخانە قەندی شارستانی میاندواو سیاسیەتی "سزادان و فرۆشی بەزۆرە ملێ"ی گرتۆتە بەر و ئەو سیاسەتەش رەنگدانەوەی لەسەر باری گوزەران و بژێوی
کارخانە قەندی شارستانی میاندواو سیاسیەتی "سزادان و فرۆشی بەزۆرە ملێ"ی گرتۆتە بەر و ئەو سیاسەتەش رەنگدانەوەی لەسەر باری گوزەران و بژێوی وەرزێران و چەوەندەرکارانی کورد بووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ساڵی وەرزێڕی، چەوەندەرکارانی باشووری ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بەتایبەت شارستانی میاندواو لەگەڵ کێشەی فرۆشی بەرهەمەکانیان بەرەڕوو بوونەتەوە. ئەو کێشانە کە خۆیان لە نەبوونی بەڕێوەبەریی تەندروست و سالم، ناکارامەیی ناوەندی حکوومەتییەکان و نەبوونی بەرپرس لەبەشی وەرزێڕێدا بینیوەتەوە و کارخانەی قەندی میاندواویش وەکوو یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان پەرەی بەو قەیران و کێشانە داوە. سەرەڕای ئەوەی ماوەی زیاتر لەشەش مانگ بەسەر دانی چەوەندەری وەرزێڕان بە کارخانەی قەند تێدەپەڕێ، بەڵام هەتا ئێستا بەشێک لەپارەی ئەو بەرهەمانە لەلایەن کارخانە قەند و سازمانی جیهادی وەرزێڕییەوە رادەستی وەرزێران نەکراوە. قەیران و کێشەیەکی دیکەی کارخانەی قەندی شارستانی میاندواو، فرۆشتنی "تۆوی" ئێرانی زۆرەملێبە وەرزێڕانە و خرابی ئەو تۆوانەیە ، بەڵام لەهەمبەردا ئەگەر وەرزێڕان بیانهەوێ"تۆوی" چەوەندەری وڵاتانی ئورووپایی بکڕن، تێچوویەکی زۆری تێدەچێو وەرزێڕان لە دابین کردنی بێتوانان. کارخانەی قەندی میاندواو ساڵی ١٣١٥ لە نزیک چۆمی "چەغەتوو" دامەزراوە و توانای وەرگرتنی رۆژانە ١٨٠ ٠ تۆن چەوەندەری هەیە.