lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان.

کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی  نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان.
لاوان ئینفۆ

له‌ به‌ره‌به‌ری به‌‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان، لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات

10463898_679576252108911_8940637998233003701_n
له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌ری به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی چواره‌‌‌مین کۆنفڕانسی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی لاوانی چوار پارچه‌‌‌ی کوردستان، لێژنه‌‌‌ی هاوئاهه‌‌‌نگی رێکخراوه‌‌‌کانی لاوانی رۆژهه‌‌‌ڵات، کاتژمێر ١٠ ی سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی رۆژی دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٩ی جۆزه‌‌‌ردانی ١٣٩٣ی هه‌‌‌تاوی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٩/٦/٢٠ ١٤ی زایینی له‌‌‌ بنکه‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتیی یه‌‌‌کیه‌‌‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوونی سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئه‌‌‌ندامانی لێژنه‌‌‌، کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ڕێز جه‌‌‌لال ره‌‌‌وانگه‌‌‌رد وته‌‌‌بێژی لێژنه‌‌‌ی هاوئاهه‌‌‌نگی رێکخراوه‌‌‌کانی لاوانی رۆژهه‌‌‌ڵات، به‌‌‌رنامه‌‌‌ی کاری کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی خسته‌‌‌به‌‌‌رباس‌و دواتر هه‌‌‌رکام له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی لێژنه،‌ تێ‌بینی‌و پێشنیاره‌‌‌کانی خۆیان خسته‌‌‌به‌‌‌رباس‌و دوای ئاڵ‌وگۆڕی بیروڕا له‌‌‌ نێوان ئه‌‌‌ندامانی لێژنه‌‌‌ی رۆژهه‌‌‌ڵات، له‌‌‌سه‌‌‌ر دوایین بڕیار‌و ئاماده‌‌‌کارییه‌‌‌کانی چواره‌‌‌مین کۆنفڕانسی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی لاوانی چوار پارچه‌‌‌ی کوردستان که‌‌‌ ئه‌‌‌رکی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بردنه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆی رێکخراوه‌‌‌کانی لاوانی رۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستانه‌‌‌، ساخ بوونه‌‌‌وه‌‌‌.
به‌‌‌پێی دوایین هه‌‌‌ڵوێستی رێکخراوه‌‌‌کانی لاوانی رۆژهه‌‌‌ڵات، بڕیار درا‌ له‌‌‌ کۆتاییه‌‌‌کانی مانگی ٦ی زایینی(٢٠ ١٤) له‌‌‌ ...شاری "هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌ی شه‌‌‌هید"، چواره‌‌‌مین کۆنفڕانسی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی لاوان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ بچێت.
خاڵێکی دیکه‌‌‌ی باسی ئه‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی لێژنه‌‌‌ی ئاماده‌‌‌کار‌ له‌‌‌سه‌‌‌ری ساخ بوونه‌‌‌وه‌‌‌، بڕیاره‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژی داهاتوودا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ لاوانی پارچه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگی بکرێ‌و دوایین بڕیاره‌‌‌کانی ئاماده‌‌‌کاری کۆنفڕانسیان پێ رابگه‌‌‌یه‌‌‌ندرێ.
هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی نزیک‌دا پرێس کۆنفڕانسێک رێک بخرێ‌و سه‌‌‌رجه‌‌‌م باس‌و ته‌‌‌وه‌‌‌ره‌‌‌کانی کۆنفڕانس‌و کاتی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی به‌‌‌ڕای گشتی بگه‌‌‌یه‌‌‌ندرێ.
لێژنه‌‌‌ی هاوئاهه‌‌‌نگی رێکخراوه‌‌‌کانی لاوانی رۆژهه‌‌‌ڵات
بۆ چواره‌‌‌مین کۆنفڕانسی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی لاوانی چوار پارچه‌‌‌ی کوردستان
١٩ی جۆزه‌‌‌ردانی ٢٧١٤ی کوردی
٩/٦/٢٠ ١٤ی زایینی

10 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان.

کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان.


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر