lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پــێـنــاســـه‌ و شـــێوازه‌کـــــــــــــانى نـــــــافــــه‌رمــــــانى مـــــــــه‌ده‌نى

پــێـنــاســـه‌ و شـــێوازه‌کـــــــــــــانى نـــــــافــــه‌رمــــــانى مـــــــــه‌ده‌نى
زاهید خه‌بات به‌شی دووهه‌م و کۆتایی

له‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م وتاره‌ دا پێناسه‌ و مێژووی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و ئه‌و شێوازه‌ سه‌ره‌کیانه‌ درایه‌ به‌ر باس که‌ ده‌بنه‌ هۆی گۆر٠انکاریه‌ سیاسیه‌کان له‌ ناو وڵاتانی داخراو و ناپێشکه‌وتوودا.

وتیایدا پێناسه‌‌‌ی  نافه‌‌‌رمانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی باسی لێکرا که‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م  ئه‌‌‌و نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربر٠ینانه‌‌‌ ئه‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خه‌‌‌ڵک یان چینه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگا دژی سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانی سیسته‌‌‌مێکی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتداری به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی مه‌‌‌ده‌‌‌نی و دوور له‌‌‌ توند و تیژی ئه‌‌‌نجام ئه‌‌‌درێت. و دواتر دابه‌‌‌ش بوونی جۆره‌‌‌کانی نافه‌‌‌رمانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه‌‌‌ ریزبه‌‌‌ندی کرا :






 
١. جوڵه‌‌‌و و نافه‌‌‌رمانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی بۆ به‌‌‌ ده‌‌‌ست هێنانی به‌‌‌رابه‌‌‌ری و مافی مرۆڤ و گۆر٠ینی سیسته‌‌‌می ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتداری سیاسی له‌‌‌ ناو خۆی وڵات له‌‌‌ له‌‌‌یه‌‌‌ن کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵک







٢. هه‌‌‌ڵوێست و کاری عه‌‌‌مه‌‌‌لی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان و دیکه‌‌‌ی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی جیهان







لێره‌‌‌ دا شێوازه‌‌‌کانی نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربر٠ین و نافه‌‌‌رمانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی له‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ساسی پێمل کردنی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی سیاسی بۆ ئه‌‌‌نجامی ر٠یفۆر٠م و سه‌‌‌رئه‌‌‌نجام به‌‌‌جێ هێشتنی کورسی حوکمر٠انی و گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاشتیانه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات بۆ به‌‌‌ره‌‌‌ی ئازادی خواز ئه‌‌‌خه‌‌‌ینه‌‌‌ به‌‌‌ر چاو .






 
شێوازه‌‌‌کانی نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تی مه‌‌‌ده‌‌‌نی بێ تۆند و تیژی ( سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی …) :






 
• ته‌‌‌حریمی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان 







• رێپێوان و ده‌‌‌ربر٠ینی نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تی له‌‌‌ سه‌‌‌ر شه‌‌‌قامه‌‌‌کان 







• کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ی گشتی و پشتگری له‌‌‌ خواستی کۆمه‌‌‌ڵگا و که‌‌‌سه‌‌‌کانی ناو بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر شه‌‌‌قام و پێشکه‌‌‌ش کردنی وتار له‌‌‌ هه‌‌‌ر بۆنه‌‌‌ و مه‌‌‌ر٠اسیم و گردبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کدا







• داگیر کردنی به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵ و وه‌‌‌ده‌‌‌ر نانی که‌‌‌سانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ کانی گشتی و حکومه‌‌‌تی و باڵوێزخانه‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌ت خانه‌‌‌ و ر٠ادیۆ و ته‌‌‌له‌‌‌فزیۆن به‌‌‌ بێ توند و تیژی و لێدانی که‌‌‌سه‌‌‌کان و پارێز له‌‌‌ ئاور تێبه‌‌‌ردانی که‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ و به‌‌‌ڵگه‌‌‌نامه‌‌‌کان 







رێپێوان به‌‌‌ ماشین و ماتۆر سیکلێت و به‌‌‌شداری به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵ له‌‌‌ بیانوی مه‌‌‌زهه‌‌‌بی و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و وه‌‌‌رزشی وه‌‌‌ک ئاماده‌‌‌ بوون و دروشم دان له‌‌‌ یاریگاکان   







• کاری به‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵ و تاقم و ده‌‌‌سته‌‌‌یی وه‌‌‌ک کاری ته‌‌‌شکیلاتی و هاوکاری له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌ن و NGO کانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی نار٠ازی ، پێکهێنانی لابی بۆ کارتێکردن له‌‌‌ سه‌‌‌ر بر٠یاره‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات 







• په‌‌‌یوه‌‌‌ندی گرتن له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ کۆمه‌‌‌ڵگا له‌‌‌ ر٠ێی ر٠ۆژنامه‌‌‌ و گۆڤار و باس کردن له‌‌‌ داخوازیه‌‌‌کانی به‌‌‌ره‌‌‌ی نار٠ازی و بڵاو کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بابه‌‌‌ت ، ئیعلامیه‌‌‌ و نامیلکه‌‌‌ ، دانانی که‌‌‌ناڵی ر٠ادیۆ و ته‌‌‌له‌‌‌فزیۆن ، و ماڵپه‌‌‌ر٠ی ئینته‌‌‌رنێتی ، دروشم نووسی له‌‌‌ سه‌‌‌ر پاره‌‌‌ ، دیوار و به‌‌‌رپێکان ، هه‌‌‌ڵدانی ئاڵا و پۆستێر و وێنه‌‌‌ و بڵاو کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی نیماد و کاریکاتێر و سی دی و ...







• ده‌‌‌رکردن و ر٠اگه‌‌‌یه‌‌‌ندنی په‌‌‌یام و ئاگاداری ، بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی نوسراوه‌‌‌ و تومار و سکاڵانامه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی پشتگری یان دژایه‌‌‌تی له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ بابه‌‌‌ته‌‌‌کان 







• که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ شانۆ ، مۆسیقا ، گۆرانی ، کورته‌‌‌ فیلم و  ...







• ووتنی ر٠اشکاوانه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵوێستی به‌‌‌ره‌‌‌ی خه‌‌‌باتکار و ووتنی ر٠استی و باس و خواستی سیاسی و نار٠ازیانه‌‌‌ له‌‌‌ ناو خه‌‌‌ڵک و کۆر٠ و کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌کاندا







• به‌‌‌شداری به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵ له‌‌‌ پرسه‌‌‌ و ناشتنی مردوو و که‌‌‌سانی کوژراو و کردنی پرسه‌‌‌ به‌‌‌ ر٠یپێوان







• کاری به‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵ و سه‌‌‌مبۆلیک وه‌‌‌کوو که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ ئاڵا و ر٠ه‌‌‌نگی تایبه‌‌‌ت ، فر٠ێ دانی له‌‌‌چک و ده‌‌‌نگ و هه‌‌‌رای تایبه‌‌‌ت 







• هاندانی کرێکاران و کارمه‌‌‌ندان بۆ مان گرتن و ده‌‌‌ست کێشانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کار 







• مانگرتنی سه‌‌‌مبۆلیک ، کورتخایه‌‌‌ن ، درێژخایه‌‌‌ن و کتوپر٠ی که‌‌‌س و ئه‌‌‌نجومه‌‌‌ن و پێشه‌‌‌کان و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت چینه‌‌‌کان ، به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی گشتی یان به‌‌‌جیا 







• مانگرتنی وه‌‌‌رزێران ، کرێکارانی باخ و زه‌‌‌وی و زاره‌‌‌کان ، کرێکار و کارفه‌‌‌رماکانی کارگه‌‌‌کانی پێشه‌‌‌سازی و به‌‌‌رهه‌‌‌م هێنان ، شۆفیره‌‌‌کانی تاکسی ، بارهه‌‌‌ڵگر و موسافیر هه‌‌‌ڵگری ناو شار و جاده‌‌‌کانی نێوان شاره‌‌‌کان و تر٠انزیته‌‌‌کان







• مانگرتنی زیندانیان ، نیزامیه‌‌‌کان ، کارمه‌‌‌ندان و  کارناسان ، دوکانداران و بازرگانان







• مانگرتن بۆ پشتیوانی له‌‌‌ مانگرتوان







• نه‌‌‌چونی خه‌‌‌ڵک بۆ ئیداره‌‌‌ و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ حکومه‌‌‌تیه‌‌‌کان بۆ کار و باره‌‌‌کانیان







• به‌‌‌جێهێشتنی پۆل و نه‌‌‌چوونی خوێندکاران بۆ قوتابخانه‌‌‌ و زانکۆکان







• به‌‌‌جێهێشتنی پۆل و نه‌‌‌چوونی مامۆستایان وموعه‌‌‌لیمه‌‌‌کان بۆ شوێنی کار







• پێکهێنانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی هاوته‌‌‌ریب و ده‌‌‌ست نیشان کردنی سه‌‌‌رۆک کۆمار و وه‌‌‌زیره‌‌‌کان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌ره‌‌‌ی ئازادیخواز







• شێوازی هاوکاری نه‌‌‌کردنی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی وه‌‌‌کوو ته‌‌‌حریمی کۆبۆنه‌‌‌وه‌‌‌ و ر٠ێپێوان و مه‌‌‌ر٠اسیمه‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات 







• پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ی به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵ له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوی سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و ته‌‌‌حریمی سازمان و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات







• هاوکاری نه‌‌‌کردن له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ هیچ مه‌‌‌ئمور و کارگێر٠ێکی حکومه‌‌‌تی له‌‌‌ هه‌‌‌موو بواره‌‌‌کاندا







• به‌‌‌رده‌‌‌وام بوون له‌‌‌ هاوکاری و زیندوو ر٠اگرتنی ئه‌‌‌و دامه‌‌‌زراوانه‌‌‌ی هاوکاری نار٠ازیانن







• ر٠ۆژووی سیاسی و مانگرتن له‌‌‌ خواردن و خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ و قسه‌‌‌ کردن







• مانگرتن له‌‌‌ شوێنی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ پێوه‌‌‌ یان به‌‌‌ دانیشتنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ دروست کردنی له‌‌‌مپه‌‌‌ر و گێره‌‌‌ شێوێنی له‌‌‌ هاتو چووی ناو شۆسته‌‌‌ وشه‌‌‌قام و به‌‌‌رده‌‌‌م ده‌‌‌زگاکان و ... 







• مانگرتن به‌‌‌ ماشین ، باسکیل و ئه‌‌‌سب و  ... له‌‌‌ شه‌‌‌قام و شوێنه‌‌‌کانی تردا







• نه‌‌‌چوون بۆ بیانو و ئه‌‌‌رکه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کان به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی کاتی و به‌‌‌ پێی هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رج 







• نه‌‌‌چوون بۆ سه‌‌‌ربازی







• قه‌‌‌شمه‌‌‌ پێکردن و کاریکاتێری کردنی پیرۆزیه‌‌‌کان و کاره‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات 







• ده‌‌‌رخستنی که‌‌‌سایه‌‌‌تی ، خه‌‌‌یانه‌‌‌ت و ر٠ابردووی که‌‌‌سانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات وه‌‌‌ک مه‌‌‌ئموره‌‌‌کانی نیزامی و ئه‌‌‌منیه‌‌‌تی 







• هه‌‌‌ڵمه‌‌‌ت بردن و کشانه‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌رای گشتی له‌‌‌ ر٠یپێوان و میتینگ دا بۆ خستنی ترس له‌‌‌ ناو دڵی هێزه‌‌‌کانی دژه‌‌‌ شۆر٠ش 







• فیقه‌‌‌ لێدانی به‌‌‌رده‌‌‌وام و هه‌‌‌راکردن و تێکدانی قسه‌‌‌ی که‌‌‌سانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات له‌‌‌ پارله‌‌‌مان و هه‌‌‌ر شوێنێک که‌‌‌ هه‌‌‌ڵێک بر٠ه‌‌‌خسێت







• هه‌‌‌ڵکوتان و ر٠اوه‌‌‌دوونانی که‌‌‌سانی مه‌‌‌سئول و سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و دژ به‌‌‌ ئازادیخوازان به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی ترساندن و ته‌‌‌سلیم بوون به‌‌‌ بێ ئه‌‌‌نجامی پێداکێشانی فیزیکی







• تێکدانی مێشک و تور٠ه‌‌‌ کردنی که‌‌‌سانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی جۆراوجۆر  







• گه‌‌‌مارۆی ئابوری وه‌‌‌کوو نه‌‌‌کر٠ینی کاڵاکانی ناپێویست و ریازه‌‌‌تی ئابوری ، به‌‌‌کرێنه‌‌‌دانی شوێن و که‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ و ... بۆ کار و باری حکومه‌‌‌ت  







• ته‌‌‌حریم کردنی کاڵا و خزمه‌‌‌ت گوزاریه‌‌‌کان ، داخستنی دوکان و کارگه‌‌‌ی پیشه‌‌‌سازی ونه‌‌‌فرۆشتن و نه‌‌‌کر٠ین ومانگرتنی بازرگانان و خاوه‌‌‌ن پیشه‌‌‌کان







• خاڵی کردنی بانکه‌‌‌کان و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانی ماڵی له‌‌‌ سه‌‌‌رمایه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خه‌‌‌ڵک و بازرگانان







• ته‌‌‌سلیم نه‌‌‌کردنی پوڵی خزمه‌‌‌تگوزاریه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کان وه‌‌‌ک پۆڵی ئاو و به‌‌‌رق و ... وامه‌‌‌کان و ماڵیاته‌‌‌کان و ... و هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌رنه‌‌‌گرتنی وام و یارمه‌‌‌تی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن حکومه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌







• نافه‌‌‌رمانی گشتی ( ئاشکرا و نهێنی) ، کار نه‌‌‌کردن و خاو وخلیسکی، مانگرتن له‌‌‌ شوێنی کار هاوکاری نه‌‌‌کردنی کارمه‌‌‌ندان له‌‌‌ کاروباری ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ، گێره‌‌‌شێوێنی ، چه‌‌‌واشه‌‌‌کاری ، خۆدزینه‌‌‌وه‌‌‌ و وه‌‌‌گه‌‌‌ر٠انه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌سئوله‌‌‌کان و کارکردن به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ یان درێژ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ماوه‌‌‌ی به‌‌‌دوا دا چوون بۆ کاره‌‌‌کانی پێسپێردراو







•   هه‌‌‌وڵ بۆ شێواندن و لێکترازاندن و دروست کردنی ده‌‌‌سته‌‌‌ و که‌‌‌سی لاده‌‌‌ر له‌‌‌ ر٠ێکخراوه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات 







• هه‌‌‌ڵاتن ، خۆ شاردنه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌هره‌‌‌ وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ نازناو و پێناسه‌‌‌ی نار٠است بۆ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات هه‌‌‌وڵی گرتنیان ئه‌‌‌دات و هه‌‌‌وڵ بۆ ر٠زگار کردنی ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ که‌‌‌سانه‌‌‌







• هه‌‌‌وڵ بۆ تێکدانی ر٠ه‌‌‌وتی ئاسایی کاری ئێداره‌‌‌ و شوێنه‌‌‌ نیزامی و ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان و هه‌‌‌وڵ بۆ نه‌‌‌گه‌‌‌یشتنی زانیاری به‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌ و مه‌‌‌سئوله‌‌‌کان ، دانی زانیاری پێچه‌‌‌وانه‌‌‌و و نار٠است ، ته‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌ خستن له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م کار و باری ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی







• خو به‌‌‌ خاچ یان زنجیر کێشان ، دورینی ده‌‌‌م یان به‌‌‌ستنی چاو و ده‌‌‌م  







• هه‌‌‌ڵدان و هاویشتنی شتوومه‌‌‌ ک : کڵاو ، پێڵاو ، ته‌‌‌ماته‌‌‌ ، هێلکه‌‌‌ ، زبڵ  و په‌‌‌ر٠ۆ بۆ که‌‌‌سانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات







•خامۆش کردنی کاره‌‌‌با له‌‌‌ ر٠ێی به‌‌‌ کار هێنانی زۆری که‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌کان و کاری هاوشێوه‌‌‌ی تر







• له‌‌‌ کاتی پێوێستدا هه‌‌‌وڵ بۆ گیران بۆ پر٠کردنی زیندانه‌‌‌کان







• فشار هێنان بۆ سه‌‌‌ر که‌‌‌سه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات وه‌‌‌ک دیداری به‌‌‌رده‌‌‌وام وتووێژی وه‌‌‌ر٠ه‌‌‌زی هێنه‌‌‌ر و لێپرسینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌وان ،چاوه‌‌‌دێرێ هاتو چوو و هه‌‌‌ڵس و که‌‌‌وتی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ ، بێ ر٠ێزی به‌‌‌ که‌‌‌سانی تاوانکار و سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ماڵ و شوێنیان







• هه‌‌‌ڵکه‌‌‌ندن و شێواندنی تابلۆکانی ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ ناو ونێشان و گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌ک و ئیداره‌‌‌کان و ... 







• پارێز کردن له‌‌‌ قسه‌‌‌ و به‌‌‌شداری نه‌‌‌کردن له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠اسیم و نکۆڵی و بێده‌‌‌نگی له‌‌‌ کاتی خۆیدا و به‌‌‌پێی هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رج و وه‌‌‌لانان و گوێ پێنه‌‌‌دان به‌‌‌ وته‌‌‌ی که‌‌‌سانی ناو ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات






 
٢. هه‌‌‌ڵوێست  و کاری عه‌‌‌مه‌‌‌لی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان و دیکه‌‌‌ی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی جیهان :







• دانانی گه‌‌‌ڵاله‌‌‌ و پر٠اکتیکی کردنی گه‌‌‌مارۆی ئابوری به‌‌‌ سه‌‌‌ر حکومه‌‌‌تی سته‌‌‌مگه‌‌‌ر و ته‌‌‌حریم کردنی بازرگانان و کر٠یاران و فرۆشیارانێک که‌‌‌ قازانج ده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن به‌‌‌ سیسته‌‌‌می ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵ







• هه‌‌‌ڵپساردنی دارایی حکومه‌‌‌ت و که‌‌‌سانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ سیسته‌‌‌می گه‌‌‌نده‌‌‌ڵ له‌‌‌ بانک و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ ماڵیه‌‌‌کانی جێهاندا







•ده‌‌‌ر کردن له‌‌‌ بانکی جیهانی و سازمانه‌‌‌کانی ئابوری و ر٠ێ نه‌‌‌دان به‌‌‌وجۆره‌‌‌ حکومه‌‌‌تانه‌‌‌ بۆ به‌‌‌هێز کردنی لایه‌‌‌نی ئابووریان و به‌‌‌رگری له‌‌‌ واژۆ کردنی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ گرێبه‌‌‌ستێکی نوێ له‌‌‌ بواری سیاسی ، نیزامی و ئابوری 







• ر٠ێپێنه‌‌‌دان به‌‌‌ که‌‌‌سانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات له‌‌‌ سه‌‌‌فه‌‌‌ر و چوون و بۆ وڵاتانی تر و تاقیبی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی سته‌‌‌میان له‌‌‌ خه‌‌‌ڵک کردوه‌‌‌ له‌‌‌ ر٠ێی دادگای لاهه‌‌‌ و پۆلیسی ئینته‌‌‌رپۆل و ...







• گه‌‌‌مارۆ خستنه‌‌‌ سه‌‌‌ر که‌‌‌سانی سیاسی ، نیزامی ، ئه‌‌‌منیه‌‌‌تی و بازرگانانی و سه‌‌‌ر به‌‌‌ حکومه‌‌‌ت 







• پارێز کردن له‌‌‌ ناسینی ر٠ه‌‌‌سمی حکومه‌‌‌تی تۆتالیتێر و وه‌‌‌ده‌‌‌ر نانی نوێنه‌‌‌ر و باڵوێز ه‌‌‌کان له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌گرتوه‌‌‌کان و هوموو وڵاتانی جیهان و دانانی باڵوێز و نوێنه‌‌‌ری به‌‌‌ره‌‌‌ی ئازادیخواز له‌‌‌ جێی ئه‌‌‌وان







• هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندن یان هه‌‌‌ڵپساردنی سه‌‌‌رجه‌‌‌م گر٠یبه‌‌‌سته‌‌‌کانی سیاسی نیزامی ئابۆری و که‌‌‌لتوری له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتانه‌‌‌







• پچراندنی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی دیپلۆماتیک 







• وه‌‌‌ده‌‌‌ر نانی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ له‌‌‌ سازمان و رێکخراوه‌‌‌ جیهانیه‌‌‌کان و قه‌‌‌بوڵ نه‌‌‌کردنی له‌‌‌ به‌‌‌ ئه‌‌‌ندام بوون له‌‌‌ سازمانه‌‌‌کانی تر دا






صورة
 

10 ساڵ و 5 مانگ و 12 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پــێـنــاســـه‌ و شـــێوازه‌کـــــــــــــانى نـــــــافــــه‌رمــــــانى مـــــــــه‌ده‌نى

پــێـنــاســـه‌ و شـــێوازه‌کـــــــــــــانى نـــــــافــــه‌رمــــــانى مـــــــــه‌ده‌نى


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر