لاوانى ئازادیخواز و فیدکارى کوردستان!
لاوەێتی پڕ بایەخترین دەورانی ژیانی هەر مرۆڤێکە، لاوان سەرمایەی هەر نەتەوەیێکن، هەر بۆیە سەرکەوتن و بەرەو پێشچوونی هەر کۆمەڵگایێک پێوەندە بە هێزی لاوانەوە. بەڵام لەگەڵ ئەو راستیانە، لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و بەتایبەت کۆمەڵگا دیکتاتۆر لێدراوەکان هەر دەم لاو وەک ئامرازێک بۆ خزمەت بە سیستەمی دیکتاتۆری و مانەوە و بیمە کردنی ئەو جۆرە سیستەمانە کەڵکیان لێ وەرگیراوە و هیچ کات دەور و نەقشی ئەو توێژە ئەساسیەی کۆمەڵ لە بەرچاو نەگیراوە. هەر بۆیە ١٢ سال له‌مه‌وبه‌ر و له سالی ٢٠ ٠ ٠ دا رێکخراوی نه‌ته‌و یه‌گرتوه‌کان٢٢ی گه‌لاوێژ بەرامبەر بە ١٢ی ئاگۆستی یان وه‌ک ڕۆژی جیهانی لاوان دیاری کرد. ئه‌م هه‌نگاوه له زۆربه‌ی ولاتان به ئه‌رێ نی له قه‌لام درا و پێشوازی زۆری لێ‌کرا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن لاوانه‌وه ، ئامانج له دیاری کردنی ئه‌و ڕۆژه ها‌ندانی لاوانه بۆ بڕیاردان له داهاتوو و دەرفەتێکە بۆ ناسینی هۆویەت و کەسایەتی خۆی، لاوان که چینێکی سه‌ره‌کی کۆمه‌لگان و هێز و بازووی داهاتوون،ده‌بێت زیاتر گرینگ‌یان پێ بدرێت و کێشه و گرفته‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.دیاری کردنی ڕۆژێکی وه‌ها جێگه‌ی دڵخۆشی و ده‌ست خۆشی یه له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان و تێکڕای دڵسۆزانی ئەو توێژە.