lawan

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەیی 7ی پوشپەڕ سالرۆژی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەیی 7ی پوشپەڕ سالرۆژی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت

7ی پوشپەری 1366 هەتاوی بەرامبەر بە 28ی 6ی 1987 زاینی کاتژمێر 4:30سەر لەئێوارە هێزە ئاسمانیەکانی رژێمی بەعسی لەناوچوو بەچەکی کیمیاوی بۆمبارانی شاری سەردەشت و گوندەکانی دەوروبەری کرد کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە زیاتر لە 8 هەزار کەس بریندار و وە زیاتر لە 130 کەسی دیکە شەهیدکران .

ئێمە وەک نەتەوەی کورد بەدرێژایی مێژوو لەلایەن رژێمە داگیرکەرەکاندا چەوساوینەتەوەو بەردەوام ستەم و نادادپەروەریمان لە بەرامبەردا کراوە وتەنانەت گەیشتۆتە ئاستێک بۆ نەهێشتنی نەتەوەیەک بەناوی کورد لەم پێناوەشدا بەهەزاران روداوی دڵتەزێن وناخۆشمان بەسدا هاتووە ، بەلام هەندێک لەو روداوانەی کە بەسەر نەتەوەی کوردا هاتووە هەرگیز ناتوانین لە بیریان بکەین .کیمیابارانکردنی سەردەشتیش یەکێکە لەو روداوا دڵتەزێنانەی ئەگەرچی 27 ساڵ تێدەپەرێت بەسەر یدا کەچی ساڵ بەدوای ساڵ زامەکانی ئەو روداوە لەدڵماندا نوێدەبێتەوە ، هەرگیز لە یادمان ناچێتەوە ، بێگومان زیان لێکەوتوانی ئەو روداوە تائێستاشی لەگەلدابێت بەدەست ئازار و برینەکانیان دەنالێنن ،لەلایەکی دیکەشەوە زۆرێک لەو بەرکەوتوانە لە بارودۆخێکی دەرونی نالەباردان نەک هەر لە لایەن هەردوو دەوڵەتی ئێران و عیراق ئاورێکی جدیان لێنەدراوەتەوە بەلکو کەمتەرخەمیەکی زۆربەدی دەکرێت لەبەرامبەر بریندارانی ئەو روداوە لەدابین نەکردنی دەرمان و کەرەستەی پێویست بۆ چارەسەرکردنیان بە تایبەتی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە .
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە سالرۆژی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت درود و سلاو دەنێرێت بۆ رۆحی پاکی شەهیدان وهیوای زووچاک بوونەوە بۆ بریندارانی ئەو رەداوە دەخوازین هیوادارین هەولی بەجینۆسایدکردنی ئەم روداوە لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان زیاتر چر بکرێتەوە وە هیوادارین هەرگیز روداوێکی لەم چەشنە لە جیهاندا بەسەر هیچ نەتەوەیەکی دیکەدا دوبارەنەبێتەوە .
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران 
دەستەیی بەرێوەبەری 
7ی پوشپەری 1393

صورة

10 ساڵ و 4 مانگ و 20 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەیی 7ی پوشپەڕ سالرۆژی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەیی 7ی پوشپەڕ سالرۆژی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی

لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر