lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

په‌ره‌سه‌ندنى ماده‌ى هۆشبه‌ری شیشه‌ و مه‌ترسیه‌کانى

په‌ره‌سه‌ندنى ماده‌ى هۆشبه‌ری شیشه‌ و مه‌ترسیه‌کانى
عه‌لى به‌هرامى

پێشگیرى له‌ په‌ره‌سه‌ندى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌بێ وه‌ک ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی سه‌یر بکرێ.
هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى حه‌فتاى کۆچیه‌وه‌ له‌ کوردستانداو به‌تایبه‌ت ئوستانى کوردستان، به‌ پشتیوانى هێزه‌کانى رێژیم و به‌تایبه‌ت ئوستاندارى ئه‌وکات (ره‌حیمى) دیارده‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر و ئیعتیاد به‌و مه‌واده‌ به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو په‌ره‌ى سه‌ند

هه‌‌‌رچه‌‌‌ند له‌‌‌و ده‌‌‌مدا مه‌‌‌وادى ته‌‌‌بێعى بلاوده‌‌‌کرایه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌لام وه‌‌‌ک پێویست هه‌‌‌ست به‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ مه‌‌‌واده‌‌‌ نه‌‌‌ده‌‌‌کرا و به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکێکى زۆر گیرۆده‌‌‌ بوون و ژماره‌‌‌یه‌‌‌کى به‌‌‌رچاو سه‌‌‌روماڵیان له‌‌‌ سه‌‌‌ردانا و هێندێکیش گیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست دا.







ئه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌مرۆدا جێى سه‌‌‌رنجه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ بایه‌‌‌خى پێ بدرێ، په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندن و سازکردن و به‌‌‌کارهێنانى مه‌‌‌وادى هۆشبه‌‌‌رى سه‌‌‌نعه‌‌‌تی زۆر کوشنده‌‌‌ى وه‌‌‌کو شیشه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ کوردستان. لێره‌‌‌دا هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌ده‌‌‌م لایه‌‌‌نه‌‌‌ خراپ و مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌کانى شیشه‌‌‌ (متافیدین) و هۆکانى په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنى ئه‌‌‌و ماده‌‌‌ کوشه‌‌‌نده‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ شاره‌‌‌کانى کوردستان بخه‌‌‌مه‌‌‌روو، بۆ چوونه‌‌‌ ناوباسه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بێ سه‌‌‌ره‌‌‌تا بزانین شیشه‌‌‌ چیه‌‌‌ و له‌‌‌ کوێ به‌‌‌رهه‌‌‌م ده‌‌‌هێندرێ و کێ قازانج له‌‌‌ بلاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌و فرۆشتنى ده‌‌‌کا.







شیشه‌‌‌ جۆرێکه‌‌‌ له‌‌‌ ماده‌‌‌کانى (ئامتامین) که‌‌‌ زۆر به‌‌‌ سانایی له‌‌‌ تاقیگه‌‌‌ بچووک و غه‌‌‌یره‌‌‌یاساییه‌‌‌کان و له‌‌‌ ژێرزه‌‌‌مینى ماڵه‌‌‌کان سازده‌‌‌کرێ. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر چی له‌‌‌ سازکردنى ئه‌‌‌م ماده‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک مورفین به‌‌‌کار ناهێندرێ، به‌‌‌لام زۆر زوو که‌‌‌سه‌‌‌کان خوودار (موعتاد) ده‌‌‌کا. به‌‌‌شێوه‌‌‌ وه‌‌‌ک ورده‌‌‌ شیشه‌‌‌ سپی و بێ بۆیه‌‌‌ و به‌‌‌تام تاڵه‌‌‌. به‌‌‌ ئاسانى تێکه‌‌‌ڵى ئاو و ئه‌‌‌لکول ده‌‌‌بێ، هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ زۆرجار به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى ده‌‌‌رزى (ته‌‌‌زریق) به‌‌‌کار ده‌‌‌هێندرێ.







ماده‌‌‌ى شیشه‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌گه‌‌‌لی جواروجۆر به‌‌‌کار ده‌‌‌هێنرێ، به‌‌‌ خوارد و کێشان و هه‌‌‌ڵلوشین به‌‌‌ لووت. که‌‌‌ له‌‌‌ ئێراندا به‌‌‌ زۆرى وه‌‌‌ک ده‌‌‌رزى به‌‌‌کارده‌‌‌برێ یان ده‌‌‌کێشرێ. به‌‌‌زۆرى له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى باشوورى ئاسیا به‌‌‌تایبه‌‌‌ت ئێران و پاکستان سازده‌‌‌کرێ و هه‌‌‌نارده‌‌‌ و به‌‌‌کارده‌‌‌هێنرێ. به‌‌‌ پێى راپۆرتى رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان پێویستى ئێران به‌‌‌ماده‌‌‌ى ئه‌‌‌فدرین که‌‌‌ یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌وادى سه‌‌‌ره‌‌‌کى دروست بوونى شیشه‌‌‌، ساڵى ٢٠ ٠ ٧ ،٤٠  هه‌‌‌زارکلیۆگره‌‌‌م بووه‌‌‌ و تا ساڵى ٢٠ ١٠  پێویستى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ بۆ ٥٥ هه‌‌‌زار کیلۆگرام به‌‌‌رزبۆته‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌ر له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ کارناسێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان ده‌‌‌ڵێ: کاتێ چاو له‌‌‌و ژمارانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ى که‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ریعى له‌‌‌ به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌دایه‌‌‌، تووشی سه‌‌‌رسوورمان ده‌‌‌بی که‌‌‌ بۆ ده‌‌‌بێ ئێران له‌‌‌و وه‌‌‌لاتانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ زیاتر پێویستى به‌‌‌ وه‌‌‌ها ماده‌‌‌یه‌‌‌ک بێ.له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاوه‌‌‌ یه‌‌‌ک کیلۆ ماده‌‌‌ى شیشه‌‌‌ به‌‌‌ ١٥٠  ملوێن تمه‌‌‌ن بووه‌‌‌ به‌‌‌لام به‌‌‌هۆى په‌‌‌ره‌‌‌گرتنى کارگاکانى سازکردنى ئه‌‌‌و مه‌‌‌واده‌‌‌ و رێژه‌‌‌ى زۆرى له‌‌‌ بازاردا نرخه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ ئێستادا دابه‌‌‌زیوه‌‌‌ بۆ ١٥ ملوێن بۆ یه‌‌‌ک کیلۆگرام. ئه‌‌‌وه‌‌‌ى روون و ئاشکرایه‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا رێژه‌‌‌یه‌‌‌کى زۆرى کارگا و تاقیگه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ماده‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ شاره‌‌‌کانى کوردستان به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ شاره‌‌‌کانى سه‌‌‌رده‌‌‌شت، بانه‌‌‌، مه‌‌‌هاباد، سنه‌‌‌، مه‌‌‌ریوان و قوروه‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کى به‌‌‌رچاو سازده‌‌‌کرێ. سازکردنى ئه‌‌‌و ماده‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتى سوپای پاسدارانى رێژیم و له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى مۆر٠ه‌‌‌کانیانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌و شارانه‌‌‌دا به‌‌‌رێوه‌‌‌ده‌‌‌چێ، و به‌‌‌رێژه‌‌‌یه‌‌‌کى زۆر خێر له‌‌‌و کاره‌‌‌ ده‌‌‌کا. له‌‌‌ شارى سه‌‌‌رده‌‌‌شت و ره‌‌‌به‌‌‌ت زیاتر له‌‌‌ ٣٠ ٠  کارگاى دروست کردنى شیشه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و سوپای پاسداران له‌‌‌و رێژه‌‌‌ کارگایه‌‌‌ و له‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ شیشه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ رێگه‌‌‌ی عێراقه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌نارده‌‌‌ى وه‌‌‌لاتانى ئه‌‌‌ندۆنزى، فیلیپین و مالزى ده‌‌‌کرێ، سالانه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٣ ملیارد دولار قازانج ده‌‌‌کا.







به‌‌‌پێى هه‌‌‌واڵ و راپۆرته‌‌‌کان نزیک به‌‌‌ ٣٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى ئه‌‌‌و ماده‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌ شاره‌‌‌کانى کوردستان و به‌‌‌شێکى زۆریشى به‌‌‌رێ ده‌‌‌کرێ بۆ تاران و شاره‌‌‌گه‌‌‌وره‌‌‌کانى دیکه‌‌‌ و به‌‌‌سه‌‌‌ر ورده‌‌‌فرۆشه‌‌‌کاندا دابه‌‌‌ش ده‌‌‌کرێ. هه‌‌‌ر له‌‌‌ شارێکى وه‌‌‌ک بانه‌‌‌ رۆژانه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٢٠ ٠  کیلۆگرام دابه‌‌‌ش ده‌‌‌کرێ و ده‌‌‌فرۆشرێ.له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى شیشه‌‌‌ به‌‌‌یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ماده‌‌‌ مه‌‌‌ترسیدار و کوشنده‌‌‌کان ناوده‌‌‌برێ به‌‌‌لام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کى به‌‌‌رچاو له‌‌‌ نێو ژناندا له‌‌‌ بلاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌دایه‌‌‌. به‌‌‌کارهێنانى شیشه‌‌‌ به‌‌‌و ته‌‌‌سه‌‌‌وره‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ خه‌‌‌یال که‌‌‌ڵکى هه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ لاوازبونى ژنان له‌‌‌ باشگا و ئارایشگاکانى ژنان ده‌‌‌ست ده‌‌‌که‌‌‌وێ.به‌‌‌ تێگه‌‌‌یشتن له‌‌‌ شێوه‌‌‌ى دروست بوون و بلاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ کوردستان و ئه‌‌‌و ده‌‌‌سته‌‌‌ى له‌‌‌ پشت ئه‌‌‌م تراژیدیاوه‌‌‌یه‌‌‌، پێویسته‌‌‌ باس له‌‌‌ خه‌‌‌ته‌‌‌ریات و مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کانى شیشه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌کارهێنه‌‌‌رانى بکه‌‌‌ین که‌‌‌ به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا بۆته‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پر٠ فرۆشترین ماده‌‌‌ى هۆشبه‌‌‌ر.نیشانه‌‌‌کانى به‌‌‌کارهێنانى شیشه‌‌‌ بریتین له‌‌‌، سوور بوونى چاو، روخسارى ئاره‌‌‌قاوى و هه‌‌‌ڵچوو، وشک بوونى نێو ده‌‌‌م، ره‌‌‌ش بوونى ددان و له‌‌‌ناوچوونى پووکه‌‌‌کان، به‌‌‌په‌‌‌له‌‌‌ قسه‌‌‌کردن، هه‌‌‌ڵچوونى خێرا و توور٠ه‌‌‌ بوون. نه‌‌‌خۆش له‌‌‌ ماوه‌‌‌یه‌‌‌کى که‌‌‌مدا: مێشکى تێکده‌‌‌چێ، تووشی فه‌‌‌رامۆشی ده‌‌‌بێ، به‌‌‌رپرسایه‌‌‌تى قه‌‌‌بووڵ ناکا، قسه‌‌‌ى ناشیرین به‌‌‌کاردێنێ و جینێو ده‌‌‌دا، شک و گومانى زۆر ده‌‌‌بێ. هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى، کارى، خوێندن و پێوه‌‌‌ندى ژن و مێردایه‌‌‌تیشى ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها نه‌‌‌خۆش تووشی حاڵه‌‌‌تێک ده‌‌‌بێ که‌‌‌، شتگه‌‌‌لیک ده‌‌‌بینێ و ده‌‌‌بیسێ که‌‌‌ بوونى خارجى نیه‌‌‌ (ته‌‌‌وه‌‌‌هوم). وه‌‌‌کوو ئه‌‌‌وه‌‌‌ى پیاوێکى غه‌‌‌ریبه‌‌‌ له‌‌‌ ماڵدا ده‌‌‌بینێ و ده‌‌‌چێته‌‌‌ سه‌‌‌ربان و هاوارده‌‌‌کا و داواى هاوکارى له‌‌‌ خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌کا یان نه‌‌‌خۆش وا بیرده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌سته‌‌‌کانى شفا به‌‌‌خشه‌‌‌، یان پێش بینى داهاتوو ده‌‌‌کا. یان مێشکى خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ راحه‌‌‌تی بخوێنێته‌‌‌وه‌‌‌. یان وابیرده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌یانه‌‌‌وێ ئازارى بده‌‌‌ن. یان ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ خه‌‌‌ریکه‌‌‌ ژنه‌‌‌که‌‌‌ى خه‌‌‌یانه‌‌‌تى پێ ده‌‌‌کا. هێندێ جاریش پێى وایه‌‌‌ ئه‌‌‌کته‌‌‌رێکى به‌‌‌ناوبانگه‌‌‌. تووشی بێ خه‌‌‌وی ده‌‌‌بن و له‌‌‌ که‌‌‌م خه‌‌‌ویدا ئازار ده‌‌‌کێشن. ئیشتیایان بۆ هیچ ناچێ و زۆر زوو وه‌‌‌زنیان که‌‌‌م ده‌‌‌کات و به‌‌‌زۆرى ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆى مردن.  له‌‌‌رزۆکى، خه‌‌‌مۆکی و دڵه‌‌‌راوکێ، زوو پیر بوون، توندوتیژى، له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌ عفونیه‌‌‌کاندا لاوازن و کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ى زۆر و خێرا ده‌‌‌کاته‌‌‌ سه‌‌‌ریان، له‌‌‌ فێربووندا لاواز ده‌‌‌بن و جه‌‌‌رگ و کولیه‌‌‌ ناتوانن کارى خۆیان وه‌‌‌ک پێویست بکه‌‌‌ن.له‌‌‌ دواى به‌‌‌کارهێنانى شیشه‌‌‌ راننده‌‌‌یی زۆر مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌. کێشانى شیشه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و ژنانه‌‌‌ى سکیان هه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆى، له‌‌‌بارچوونى منداڵ، یان زوتر له‌‌‌کاتى خۆى له‌‌‌ دایک ده‌‌‌بێ یان ئه‌‌‌وه‌‌‌ى منداڵه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ مردوویی له‌‌‌ دایک ده‌‌‌بێ.ئه‌‌‌و خالانه‌‌‌ى باس کرا نه‌‌‌تیجه‌‌‌ى به‌‌‌کارهێنانى شیشه‌‌‌ ده‌‌‌بێ بۆ مرۆڤ. که‌‌‌وایه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ و ئه‌‌‌رکێک هه‌‌‌رکام له‌‌‌ ئێمه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌رپرسایه‌‌‌تیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ى مه‌‌‌وادى موخه‌‌‌دیر بجوڵینه‌‌‌وه‌‌‌ و رزگار کردنى کۆمه‌‌‌ڵگاى کوردستان له‌‌‌ ده‌‌‌ست ئه‌‌‌م ئه‌‌‌فیونه‌‌‌ زۆر مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌، بکه‌‌‌ینه‌‌‌ ئه‌‌‌رکێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و رێگه‌‌‌ نه‌‌‌ده‌‌‌ین له‌‌‌وه‌‌‌ زیاتر کۆمه‌‌‌ڵگاى کوردستان بێته‌‌‌ قوربانى سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى رێژیمى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدار له‌‌‌ ئێران.









 
صورة









 
 

10 ساڵ و 5 مانگ و 11 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌ره‌سه‌ندنى ماده‌ى هۆشبه‌ری شیشه‌ و مه‌ترسیه‌کانى

په‌ره‌سه‌ندنى ماده‌ى هۆشبه‌ری شیشه‌ و مه‌ترسیه‌کانى


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر