ئه‌گه‌ر بیر له پێکهێنانی وڵات یان سیسته‌مێکی بهر٠ێوهبهری سیاسی ئیده‌ئال بکه‌ینه‌وه که به‌زوو ترین کات و به ئاسانترین شێوه و که‌مترین ئاسیب به ده‌ست بێت ، ئه‌وا هه‌وڵه‌کانمان تێکه‌ڵ به هه‌ستیاری و هه‌ڵوێستێکی ساکارانه و کاتی ده‌که‌ین و ئه‌بینه هۆی ئه‌وه‌ی که لایه‌نی عه‌قلانی له لێکدانه‌وه‌ی بابه‌ت و ر٠وداوهکاندا به‌ره‌و لاوازی بر٠وات .
رزگار بوون نرخێکی قورس ده‌خاته سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگا و به‌رده‌وام بوون له رێی تێکۆشان بۆ ئازادی ، له خۆشی و چێژه‌کانی دنیا دوورمان....
ئه‌کاته‌وه . له نه‌گه‌یشتن به ئێده‌ئاله‌کان له کات و سات و شوێنی دیاریکراودا وه‌ک شۆپێنهاوێر ر٠ش بینی و نائۆمێدی به‌رۆکمان پێئه‌گرێت و هێزمان لێ ئه‌ستێنێته‌وه . به‌ڵام گرینگی ئه‌م ته‌وه‌ره ئه‌وه‌یه بتوانی به‌و ر٠هش بینی و نا ئومێدیه‌وه کاری پۆزه‌تیڤ و به‌که‌ڵک ئه‌نجام بده‌یت . ئه‌وه‌یه قۆناغی گرینگ بۆ مرۆڤی مۆدێر٠ن که له نهیلیسم و پووچگه‌راییه‌وه به‌ره‌و ئۆمانیسم هه‌نگاوی ناوه.
یر کردنه‌وه له‌و جۆره ژیانه که له سه‌ر ئه‌ساسی مرۆڤ بوون و هه‌وڵ بۆ ئازادی بۆ خۆ و دیکه‌ی مرۆڤه‌کان بینا کراوه و مه‌سله‌حت خوازی و به‌رژه‌وند په‌رستی و ترسنوکی وه‌لا ئه‌نێت لإ بۆ زۆر که‌س ئه‌بێته مایه‌ی نائومێدی و ترس و بۆ که‌سانێکیش ئه‌بێته هۆی بوێری و به‌هێز بوونی ئیراده و خۆر٠اگری .
له‌م پێشه‌کیه‌وه ئه‌چینه ناو باسێکی کۆکراوه له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی خۆر٠اگری و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و ر٠ێی و چاره‌کانی به‌رپرچدانه‌وه‌ی شارستانیانه‌ی سته‌مگه‌ری تۆتالیتێره‌کان و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی متمانه به خۆیی و هیوای ر٠زگاری بۆ تاک و کۆمه‌ڵگا.
جیاوازیه‌ک که بۆ مرۆڤی مۆدێر٠ن هه‌یه ئه‌وه‌یه که نایهه‌وێت کێشه‌کانی له گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی تر به شێوه‌ی شهر٠ئهنگێزانه و ناماقوڵانه ... چاره‌سه‌ر بکات.
بیر کردنه‌وه له به ده‌ست هێنان و ئه‌نجامی سیاسه‌ت و کارکردێکی لۆژیکی و مرۆڤانه و دوور له توند و تیژی سه‌ره‌تای پێکهاتنی ر٠ێ و شوێنه‌کانی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تیه .
نمونه‌ی مێژووی خۆر٠اگری مه‌نفی و مه‌ده‌نی دهگهر٠ێتهوه بۆ پێش زایین . به‌ڵام له ٢٠ ٠ ساڵ له‌مه‌و به‌ر و به تایبه‌ت له سه‌رده‌می مۆدێر٠ن و دوای جوڵه‌ی به‌رابه‌ری خوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری "سۆسیالیسم" و ماف خوازی نه‌ته‌وه‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی "ناسیۆنالیزم" شێواز و چه‌ند و چوونی جوڵه مه‌ده‌نیه‌کان گۆر٠انکاری جیدی به سه‌ر داهات .بیرمه‌ندان له سه‌ر ئه‌و باوهر٠هن که نافه‌رمانی مه‌ده‌نی سه‌رجه‌م ئه‌و نار٠هزایهتی دهربر٠ینانه ئه‌گرێته‌وه که له لایه‌ن خه‌ڵک یان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا دژی سیاسه‌ته‌کانی سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتداری به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و دوور له توند و تیژی ئه‌نجام ئه‌درێت .
هه‌ڵبه‌ت له کاتی شهر٠ێ دوهه‌می جیهانی جۆرێکی تر له به‌ره‌نگار بوونه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته زل هێزه‌کانی جیهان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌رانبه‌ر به ر٠ژێمه سهرهر٠ۆ و دیکتاتۆره‌کان پهیر٠هو کرا که له کۆتایی بابه‌ته‌که ئاماژه‌ی پێ ئه‌کرێت .
زۆریه‌ک حکومه‌ته‌کان به داسه‌پاندن و پیرۆز کردنی قانون ئه‌یانهه‌وێت هه‌ر جوره ر٠هخنه و دژه‌کرده‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن خه‌ڵک خامۆش بکه‌ن .
شێوازی مه‌ده‌نی و مه‌نفی به‌رپرچدانه‌وه‌یه‌که له سه‌ر قه‌بووڵ نه‌کردنی یاسا ده‌ست کرده‌کانی حکومه‌ت و لاواز کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ر٠ێی گوێ پێنه‌دان به‌و یاسایانه و ر٠اکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک و جیهان بۆ پێمل یان مه‌جبوور کردنی حکومه‌ت له به دی هێنانی خواسته‌کانیان .دوره په‌رێزی له توند‌و تیژی له به‌ر زۆر هۆکار یه‌کێک له که‌م خه‌سارترین شێوازه‌کانی گوشار هێنانه بۆ سه‌ر حکۆمه‌ته‌کان .
ئه‌م شێوازه وێر٠ای در٠ێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نار٠هزایهتیهکان ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌ساره و زیانه‌کانی مادی و ئینسانی بۆ به دی هاتنی ئامانجه سه‌خته‌کان .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ر٠هخنهیهکی زۆرێش هه‌یه له پهیر٠هو کردنی ئه‌م شێوازه به‌ڵام ئه‌بێت بزانین هه‌ر کۆمه‌ڵگا و سیسته‌مێکی حوکمر٠انی شیاوی جۆرێکی تایبه‌ته له خۆر٠اگری و نافه‌رمان مه‌ده‌نی .
زۆر یه‌ک له‌و جوڵانه‌وه و نافه‌رمانیانه ده‌بنه هۆی گۆر٠انکاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و زۆری تریش بوونه‌ته
هۆی شۆر٠ش و لابردنی ده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵات دار یان داگیرکه‌ران که
لێره‌دا به شێوه‌ی خواره‌وه ده‌سته‌به‌ندیان ئه‌که‌ین.
١ـ جوڵه‌و و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بۆ
به ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری و مافی مرۆڤ و گۆر٠ینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی له ناو خۆی وڵات له له‌یه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
٢ ـ هه‌ڵوێست و کاری عه‌مه‌لی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و دیکه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان
بابه‌تی یه‌که‌م خۆی به دو خاڵی تر دابه‌ش ئه‌بێت که یه‌کیان ئه‌مه‌یه :
١ـ ١ جوڵه و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و دژایه‌تی له گه‌ڵ حکومه‌ته تۆتالێتێره‌کان بۆ به ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری و مافی مرۆڤ :
بۆ نمونه جوڵه و خۆر٠اگری ر٠هشپێستانی ئامریکا به ر٠ێبهری مارتین لۆتێر کینگ بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری له گه‌ڵ سپی پێسته‌کان یان جوڵه و نافه‌رمانی بوداییه‌کان له ئاسیای دوور .
خۆر٠اگری و نار٠هزایهتی دهربر٠ینی ژنان و جوڵه‌ی فمنیستی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و ر٠زگار بوون له کۆیله‌یه‌تی کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری .
گردبوونه‌وه و نار٠هزایهتی قه‌شه‌کان له ئه‌مریکا دژ به دامه‌زراندنی بنکه‌کانی وزه‌ی ناوه‌کی ، جۆڵانه‌وه‌ی کرێکاران له ر٠وسیا و ئورپا ، نار٠هزایهتی لاوان ، مامۆستایان و چینه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا بۆ به‌دی هاتنی مافه‌کانیان
١ـ ٢ دوهه‌م: جوڵه و نافه‌رمانی
مه‌ده‌نی بۆ گۆر٠ینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی :
یه‌که‌م : بۆ به ده‌ست هێنانی مافی مرۆڤ و ئازادی به شێوازی هه‌وڵ بۆ گۆر٠ینی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و هێنانی ده‌سته‌یه‌کی تر بۆ ناو سیسته‌می سیاسی
نمونه‌ی ئه‌م شێوازه : شۆر٠شی سالی ٥٧ گه‌لانی ئێران ، شۆر٠شی خه‌ڵکی شیلی ، بزوتنه‌وه و شۆر٠شی خه‌ڵکی میسر و تونێس و ر٠وخاندنی ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک و بێن عه‌لی . شۆر٠شی نارنجی ئۆکر٠این و وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ندی
و ... دوهه‌م : بۆ به ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیکی و به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و وه‌ده‌ر نانی داگیرکه‌ران ،نمونه‌ی ئه‌م شێوازه : شۆر٠ش و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌جارستان ١٨٦٧ دژی ر٠وسیه و به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی . بزوتنه‌وی خۆر٠اگری مه‌نفی خه‌ڵکی هیندوستان به ر٠ێبهرایهتی ماهماتا گاندی و وه‌ده‌ر نانی هێزه‌کانی به‌ریتانیا و به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی و بزوتنه‌وه‌ی دژی ئاپار٠تاید به ر
٠ێبهری نێلسۆن ماندێللا له ئافریقای باشور و وه‌ده‌ر نانی هێزه‌کانی به‌ریتانیا له میسر له ساڵی ١٩٢٢
لێره دا شێوازه‌کانی نار٠هزایهتی دهربر٠ین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له سه‌ر ئه‌ساسی پێمل کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ئه‌نجامی ر٠یفۆر٠م و سه‌رئه‌نجام به‌جێ هێشتنی کورسی حوکمر٠انی و گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ره‌ی ئازادی خواز ئه‌خه‌ینه به‌ر چاو.
(کۆتایی به شی یه‌که‌م )