lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

١٠  کۆڵبەری کورد لەرووداوێکی هاتووچۆدا بوونە قوربانی

١٠  کۆڵبەری کورد لەرووداوێکی هاتووچۆدا بوونە قوربانی

هەڵدێرانی ئۆتومبیلی هەڵگری کۆڵبەرانی بازارچەی سنووریی شۆشمێ لە جاددەی نەسوود بۆ پاوە، ١٠  کۆڵبەری کردە قوربانی.

هەڵدێرانی ئۆتومبیلی هەڵگری کۆڵبەرانی بازارچەی سنووریی شۆشمێ لە جاددەی نەسوود بۆ پاوە، ١٠  کۆڵبەری کردە قوربانی. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی رۆژی رابردوو لەسەر جاددە نەوسوود بۆ پاوە و لە نزیک گوندی "نەیسانە" ئوتومبیلی هەڵگری کۆڵبەڕانی بازارچەی سنووریی شوشمێ هەڵدێرا و لەئاکامدا ١٠  کۆڵبەری کورد بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گوازرانەوە. ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بەشاری روانسەر بوون، کە بەمەبستی دابینکردنی بژیوی ژیانیان روویان لە کۆڵبەری کردووە. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئەو رووداوە رۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ و لەکاتی گەڕانەوەی ئەو کۆڵبەرانە هاتۆتە ئاراوەو دوو کەسیشیان خەڵکی ناوچەی هەورامان بوون. دۆخی تەندروستی دوو کەس لەو بریندارانە، کە یەکێکیان حەمید کامرانییە، نالەبار راگەندراوە. ئوستانی کرماشان یەکێک لەو ئوستانانەی ئێرانە، کە رێژەیەکی زۆری بێکاری تێدا تۆمار کراوە و هاووڵاتیانی کورد بە مەبەستی دابین کردنی بژیویی ژیانیان روو لە کۆڵبەری دەکەن.

10 ساڵ و 5 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٠  کۆڵبەری کورد لەرووداوێکی هاتووچۆدا بوونە قوربانی

١٠  کۆڵبەری کورد لەرووداوێکی هاتووچۆدا بوونە قوربانی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر