ئیوه‌ش ده‌توانن له نه‌جاتى چوار زیندانى سیاسى کورد نه‌قشتان هه‌بێت
حامد ئه‌حمه‌دى، که‌مال مه‌لایى، جه‌مشید دێهقانى و جه‌هانگیر دێهقانى چوار زیندانى سونى مه‌زهه‌ب که به تاوانى دچایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا له رێگاى لایه‌نگرى له گرووپه سه‌له‌فییه‌کان به سێداره مه‌حکوم کراون
حامد ئه‌حمه‌دى، که‌مال مه‌لایى، جه‌مشید دێهقانى و جه‌هانگیر دێهقانى چوار زیندانى سونى مه‌زهه‌ب که به تاوانى دچایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا له رێگاى لایه‌نگرى له گرووپه سه‌له‌فییه‌کان به سێداره مه‌حکوم کراون، له رۆژى شه‌ممه ٢٤ى جۆزه‌ردانه‌وه بۆ به‌رێوه‌چوونى حوکمه‌که‌یان بۆ زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار گوازراونه‌ته‌وه. له دواى ئه‌م گواستنه‌وه له ناکاوه سازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى و لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ له مه‌ر به‌رێوه چوونى ئێعدامى ئه‌و چوار زیندانییه وریاییان داوه و له به‌رپرسانى رژێم داوایان کردووه که حوکمى ئێعدامى ئه‌و زیندانیه کوردانه که له پرۆسه‌ێکى ته‌واوو ناعادلانه‌دا دادگاییه‌که‌یان به‌رێوه چووه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ له ئێران له هه‌موو شارۆمه‌ندانى ئێرانى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ولات و به تایبه‌ت خه‌ڵکى شۆرشگێرى کوردستان داوا ده‌کات که پێش به به‌رێوه چوونى ئه‌و حوکمه بگرن.