لاوێکی خه‌ڵکی ئاوایی "نێ"ی سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان دوای دوو مانگ راگیران له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا، بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان راگوێزرا. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، وریا فه‌ره‌جی ته‌مه‌ن ٢٥ سال کور٠یعهبدوڵڵا٠Ž که رێکه‌وتی ١٩‌ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌ناوچه‌ی سنووری "پیران"ی سه‌ر به مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، ره‌وانه‌ی زیندانیی ناوه‌ندی ئه‌و شاره کرا.
ئه‌و هاووڵاتییه کورده ماوه‌یه‌ک له هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵی کرێکاری بووه و له کاتی گهر٠انهوهی بۆ ئێران هاور٠ێ له‌گه‌ڵ لاوێکی دیکه به‌ناوی پشتیوان ئه‌فسه‌ری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ کور٠ی سوهراب ده‌ستبه‌سه‌ر کران. رێکه‌وتی ١٤‌ی گه‌لاوێژ پشتیوان ئه‌فسه‌ری هاور٠ێ له‌گه‌ڵ دوو که‌سی له زیندانی تاکه‌که‌سیه‌وه ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره کراوه. ئه‌و لاوه کورده له ماوه‌ی راگیرانی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا، له‌ژێر زه‌خت و گوشار و هه‌وره‌ها ئه‌شکه‌نجه‌دا بووه.