دەزگای قەزایی خۆی لە روونکردنەوەی دۆسیەی کوژرانی لاوێکی مەریوانی دەبوێرێت
پاش تێپەرینی زیاتر لە ساڵێک بەسەر کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بەدەستی هێزە ئینتزامییەکانی کەڵانتەریی ١١ی ئەو شارە، پەروەندەکەی روون نەبۆتەوەو کەسووکاریشی بەرەوڕووی هەرەشەی ئەو هێزانە بوونەتەوە.
پاش تێپەرینی زیاتر لە ساڵێک بەسەر کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بەدەستی هێزە ئینتزامییەکانی کەڵانتەریی ١١ی ئەو شارە، پەروەندەکەی روون نەبۆتەوەو کەسووکاریشی بەرەوڕووی هەرەشەی ئەو هێزانە بوونەتەوە. بەپێی راپۆرتی ههواڵدهرییهکان، عیسا غوڵام وەیسی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بەهۆی ئاسەواری ئەشکەنجەوە، کە ئەنجامی ئەشکەنجەی مەئموورانی کەڵانتەریی ١١ گیانی لەدەست دا. یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە رایگهیاند، پاش ئەوەی عیسا بەهۆی ئەشکەنجەی مەئموورانی کەڵانتەرییەوە گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی بۆ پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەریی شاری سنە کرا، پاش ٦ مانگ وڵامەکەی هاتەوەو مردنەکەی بە مردنی ئاسایی لە قەڵەم درا. بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە: حەمید حاتەمی کە پارێزەریی ئەو دۆسیەی عیسا غوڵاموەیسی لە ئەستۆ گرتبوو، لە ئەنجامی هەڕەشەی هێزەکانی کەڵانتەریدا وازی لە بەدواداچوونی دۆسیەکە هێناو پێی راگەیاندین: "ئەم دۆسیەیە لەەبر ئەوەیکە دادگا پشتیوانی لێ دەکات، هیچی لەگەڵدا ناکرێت".