lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

مەرگی کرێکارێکی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە

مەرگی کرێکارێکی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە

کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ دوای سێ رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٠ ‌ی پووشپەڕ کرێکارێک بەناوی رەسووڵ نەبی‌زادە تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی عوسمان، بەهۆی رووخانی میچی بینایەک بەسەریدا، کۆتایی بەژیانی هات

کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ دوای سێ رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٠ ‌ی پووشپەڕ کرێکارێک بەناوی رەسووڵ نەبی‌زادە تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی عوسمان، بەهۆی رووخانی میچی بینایەک بەسەریدا، کۆتایی بەژیانی هات. رەسووڵ نەبی زادە( رەسووڵ شکاک) خەڵکی ئاوایی "سینگان"‌ی سەر بە شاری شنۆ و خاوەنی ژن و منداڵ بووە. ئەو کرێکارە کوردە رێکەوتی ٧‌ی پووشپەڕ تووشی ئەو رووداوە بووە و دوای سێ رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی لەدەست داوە. بەپێی راپۆرتی ئیدارەی گشتیی "تەئمین ئێجتماعی" لە ساڵی ١٣٩٢دا نۆزدە هەزار و ٤٧٧ کرێکار لەئێران تووشی رووداوی کار بوون و ئەوانەش تەنیا ئەو کرێکاران کە بە فەرمی ناویان لەئیدارەی "بیمە"‌دا تۆمار کراوە و خاوەنی دەفتەرچەی بیمەی بوونە. نەبوونی ئیمەنیی کار، نەبوونی کەرەسەی پێویست بۆ کارکردن، کەلوپەلی لەکار کەوتوو و هەروەها نەبوونی زانیاری کرێکاران لەسەر شێوزای کارکردن لەهۆکارە سەرەکییەکانی رووداوی کار لەئێرانن.

10 ساڵ و 5 مانگ و 10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەرگی کرێکارێکی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە

مەرگی کرێکارێکی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر