lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ئامانج لە دوورخستنەوەی دوو ئوستانی کوردستان و کرماشان لەیەکتر چیە

ئامانج لە دوورخستنەوەی دوو ئوستانی کوردستان و کرماشان لەیەکتر چیە

لەئوستانی کرماشان دژایەتی لەگەڵ گەڵاڵەی دابەشکردنی کوردستانات بە سەر دوو ناوچە لەکۆی پێنج ناوچەی گەورەی ئێراندا، کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای ئەوەی جێگری وەزیری ناوخۆیی ئێران جێبەجێ‌کردنی گەڵاڵەی دابەشکردنی ٣١‌ ئوستانی ئێرانی بە سەر ٥ ناوچەدا راگەیاند

لەئوستانی کرماشان دژایەتی لەگەڵ گەڵاڵەی دابەشکردنی کوردستانات بە سەر دوو ناوچە لەکۆی پێنج ناوچەی گەورەی ئێراندا، کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای ئەوەی جێگری وەزیری ناوخۆیی ئێران جێبەجێ‌کردنی گەڵاڵەی دابەشکردنی ٣١‌ ئوستانی ئێرانی بە سەر ٥ ناوچەدا راگەیاند، چالاکانی فەرهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتیان بەو گەڵاڵەیە دەربڕی.لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، لە گەڵاڵەکەدا لایەنە هاوبەشەکانی زمان، فەرهەنگ و ئێکۆنۆمیک لەبەرچاو نەگیراوە. پەنجا کەس لەچالاکانی فەرهەنگیی کورد لەکرماشان وێڕای هوشداری دان لەمەڕ ئەنجامی نەرێنیی ئەو گەڵاڵەیە، راشیانگەیاندووە، ئامانج لە جیا کردنەوە و دوو خستنەوەی دوو ئوستانی کرماشان و کوردستان لەیەکتر چیە? چوار ئوستانی کورد لەئێران ( کرماشان، ئیلام، ئازەربایجانی رۆژئاوا و کوردستان) لە گەڵاڵەی دابەشکردنی ئوستانەکاندا بە سەر دوو ناوچەی ٣ و ٤‌دا دابەش کراون. ئوستانەکانی کرماشان، ئیلام، لوڕستان، هەمەدان، خووزستان و مەرکەزی بە ناوەندیەتی کرماشان سەر بە ناوچەی ‌٤‌ن و ناوچەی ٣‌ش ئوستانەکانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەدەبیل، زەنجان، گیلان و کوردستان بەناوندیەتی تەورێز لەخۆ دەگرێ‌. بەشێکی بەرچاویش لەنوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی رژێم ئەیو گەڵاڵەیەیان بە نەرێنی و "نەخۆشی هێنەر" لەقەڵەم داوە.

10 ساڵ و 5 مانگ و 11 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج لە دوورخستنەوەی دوو ئوستانی کوردستان و کرماشان لەیەکتر چیە

ئامانج لە دوورخستنەوەی دوو ئوستانی کوردستان و کرماشان لەیەکتر چیە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر