مه‌جلیسى رژێمى ئاخوندى دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی راگه‌یاند
مه‌جلیسى رژێمى ئاخوندى ئێران دژایه‌تی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی ئاشکراکرد و رایگه‌یاند ئه‌وان دژی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه و ئیران ئه‌وه "قبوڵ ناکات".
مه‌جلیسى رژێمى ئاخوندى ئێران دژایه‌تی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی ئاشکراکرد و رایگه‌یاند ئه‌وان دژی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه و ئیران ئه‌وه "قبوڵ ناکات". هاوکات کورد وه‌ک که‌مینه‌یه‌کی کارتێکراو وه‌سفده‌کات. دژایه‌تییه‌که‌ی رژێمى ئاخوندى ئێران له‌کاتێکدایه که له‌ماوه‌ی رابردوودا، ماڵپه‌ڕی کونسوڵگه‌ری ئێران له‌سلێمانی بڵاویکردبووه، که شتێک نییه به‌ناوی کوردستان وئه‌وه‌ی که هه‌یه به‌شێکه له‌خاکی ئێران، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانهیشدا حکومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی داوای رونکردنه‌وه‌ی له تارانکردبوو. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌بو تورابی، جێگری سه‌رۆکی مه‌جلیسى رژێم له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی حکومه‌تى ئیرنا هه‌ڵوێستی فه‌رمی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی راگه‌یاند و وتی ئه‌وه پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئه‌مریکایه و ئێران قه‌بوڵی ناکات. ئه‌و وتی" ئه‌وانه‌ی باس له دابه‌شکردنی عێراق ده‌که‌ن، که‌مینه‌یه‌کن که‌وتونه‌ته ژێر کارتێکه‌ری ده‌زگای سیخوڕی ئیسرائیله‌وه و له عێراق هیچ پێگه‌یه‌کیان نییه".