ئێوارەی ئەمڕۆ رێکەوتی (2-7-2014) لە هۆڵی سلێمانی پاڵاس بەسەرپەرشتی دەزگای جەمال عیرفان و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و تەلەفیزیۆنی
خاک مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەند عەباسی کەمەندی بەرێوەچووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ رێکەوتی (2-7-2014) لە هۆڵی سلێمانی پاڵاس بەسەرپەرشتی دەزگای جەمال عیرفان و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و تەلەفیزیۆنی خاک مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەند عەباسی کەمەندی بەرێوەچووە.لەو مەراسیمەدا چەندین وتار تابلۆ وکارەی هونەری هونەرمەند نمایشکرابوون.
عەباس کەمەندی ساڵی ١٩٥٢ لە خۆرئاوای شاری سنە لە گەڕەکی جهوراوا لەدایک بووە. زۆربەی بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی (داب و نەریتی کۆن) بە سەریاندا زاڵ بووە.
کەمەندی جیا لە هونەری مۆسیقا شارەزایی زۆری لە بواری وێنەکێشی، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردی دا هەبووە و ماوەی ٣٥ ساڵ لە رادیۆی دەنگی شاری سنە کاری کردووە.
لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا ژیانی هاوبەش دەستپێدەکات و دەبێتە باوکی کوڕێک و دوو کیژ. لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی ئایار ی ٢٠ ١٤ ، لە تەمەنی ٦٢ ساڵی، بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوه دنیای ڕووناک بەجێ دێلێ و لە زیارەتانی ئاساوڵە (بەهەشتی محەمەدی) ئەسپەردەی خاک دەکرێ.