lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کەسانی نەناسراو لە کامیاران، هاووڵاتییەکی ٥٥ ساڵەیان کوشت

کەسانی نەناسراو لە کامیاران، هاووڵاتییەکی ٥٥ ساڵەیان کوشت

هاووڵاتییەکی کورد لە کامیاران، کە خاوەنی گاودارییەک بووە، بە دەستی کەسانی نەناسراو گیانی لێ ئەستێندرا.

هاووڵاتییەکی کورد لە کامیاران، کە خاوەنی گاودارییەک بووە، بە دەستی کەسانی نەناسراو گیانی لێ ئەستێندرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، نیوەڕۆی رۆژی رابردوو هاووڵاتییەکی کورد بەناوی (حوسێن باتمانی)، کوڕی عەلی لە گاودارییەکەی خۆی و بە زەبری چەک کوژرا. رووداوەکە لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە، کە ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٥ ساڵەیە، لە گاودارییەکەی خۆی لەگەڵ چەند کەسێک بە کێشە هاتووە. گاوداریی ئەو هاووڵاتییە کوژراوە، لە نێوان گوندەکانی (گومەتە) و (ئاهەنگەران)ی سەربە شاری کامیاران هەڵکەوتووە. هەتا ئێستا، هۆکاری کوژرانی ئەو خاوەن گاودارییە بە ناڕوونی ماوەتەوەو هیچ کەسێک لەو پەیوەندییەدا شناسایی و دەستبەسەر نەکراوە. لە وڵاتی ئێراندا نرخی کوشتن (قتل)، ٢.٥ کەس لە هەر ١٠ ٠  هەزار کەسدایە و ٣٢.٣%ی کوشتنەکان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی گەرم ئەنجام ئەدرێن. صورة
   

10 ساڵ و 4 مانگ و 20 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەسانی نەناسراو لە کامیاران، هاووڵاتییەکی ٥٥ ساڵەیان کوشت

کەسانی نەناسراو لە کامیاران، هاووڵاتییەکی ٥٥ ساڵەیان کوشت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر