ئەمریکا بۆ رژێمى ئاخوندى و سوریا: واز له عێراق بێنن
جان کیری هۆشداری ده‌داته نه‌یاره‌کانی ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که دۆخی عێراق له‌وه زیاتر تێکنه‌ده‌ن. به‌هۆی بوونی ده‌نگۆی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ریه‌ک له رژێمى ئاخوندى ئێران و سوریا له دۆخی عێراق، جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هۆشداری ده‌داته وڵاتانی دراوسێی عێراق که واز له عێراق بێنن و دۆخی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خراپتر نه‌به‌ن
جان کیری هۆشداری ده‌داته نه‌یاره‌کانی ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که دۆخی عێراق له‌وه زیاتر تێکنه‌ده‌ن. به‌هۆی بوونی ده‌نگۆی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ریه‌ک له رژێمی ئاخوندی ئێران و سوریا له دۆخی عێراق، جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هۆشداری ده‌داته وڵاتانی دراوسێی عێراق که واز له عێراق بێنن و دۆخی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خراپتر نه‌به‌ن. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، جان کیری له کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا ووتی "ئێمه له ڕابردوودا به ڕونی به وڵاتانی ناوچه‌که‌مان ووتوه نامانه‌وێت شتێک ڕووبدات که جه‌نگی تایفه‌گه‌ری له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌و خراپتر ببات". به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێک حکومه‌تی سوریا چه‌ند پێگه‌یه‌کی چه‌کداره سوننه‌کانی له‌سه‌ر سنووری عێراق بۆردومان کردووه. هاوکات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئێران به چه‌ک و فڕۆکه و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش هاوکاری عێراقی کردبێت. سه‌باره‌ت به شکستخواردنی نوری مالیکیش له پێکهێنانی حکومه‌تێکی نیشتیمانیدا، جان کیری ووتی، پێویسته له‌عێراق حکومه‌تێک پێکبهێنێت که به‌رپه‌رچی تیرۆر بداته‌وه و هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو دووباره نه‌کاته‌وه".