ئێران فڕۆکەی شەڕکەری رەوانەی عێراق کردووە
ههواڵدهریێکى بریتانیا جەخت لەوەدەکاتەوە، کە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی داعش، رژێمى ئاخوندى ئێران فڕۆکەی شەڕکەری رەوانەی عێراق کردووە
ههواڵدهریێکی بریتانیا جەخت لەوەدەکاتەوە، کە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی داعش، رژێمی ئاخوندی ئێران فڕۆکەی شەڕکەری رەوانەی عێراق کردووە. بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی لە لەندەن،رژێمی ئاخوندی ئێران فڕۆکەی شەڕکەری رەوانەی عێراق کردووە، بۆ بەشداریکردن لە شەڕ دژی چەکدارانی گرووپی داعش، کە بەم دواییانە ناوەکەیان بۆ دەوڵەتی ئیسلامی گۆڕیوە. شیکەرەوانی پەیمانگاکە ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو فڕۆکانەی عێراق، کە رۆژی یەکی تەمموز پێی گەیشتووە، سەرچاوەکەی ئێران بووە. ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاندبوو، کە لە رووسیاوە فڕۆکەی شەڕکەری جۆری سوخۆی بەدەست گەیشتووە. راپۆرتە بەریتانییەکە جەخت لەوەدەکاتەوە ئەمە بەم واتایە دێت، کە لەم تەنگژەیەدا ئەمەریکا لەگەڵ ئێران لە یەک ریزدان، بەتایبەتی واشنتن پێش ئێران فڕۆکەی رادەستی عێراق کردووە.