لەزیندانی ناوەندیی زاهیدان، چالاکێکی سیاسیی بەلووچ بەهۆی "ئەشکەنجە لە زیندانی تاکەکەسی"دا گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کۆتاییەکانی حەفتەی رابردوو زیندانییەکی بەلووچ بەناوی "هەمزە نارووئی"، کە ماوەی چوار مانگ بوو لە زیندانی تاکەکەسیدا راگیرابوو، گیانی لەدەست دا.
لەزیندانی ناوەندیی زاهیدان، چالاکێکی سیاسیی بەلووچ بەهۆی "ئەشکەنجە لە زیندانی تاکەکەسی"دا گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کۆتاییەکانی حەفتەی رابردوو زیندانییەکی بەلووچ بەناوی "هەمزە نارووئی"، کە ماوەی چوار مانگ بوو لە زیندانی تاکەکەسیدا راگیرابوو، گیانی لەدەست دا. ئەو زیندانییە سیاسییە تەمەن ٢٣ ساڵەیە، سەرەڕای بێبەریبوون لە چاوپێکەوتن و پێوەندیی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، لەدۆخێکی زۆر خراپدا لە گرتووخانەی زاهیدان راگیرابوو. چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لەئێران، هۆکاری مەرگی ئەو هاووڵاتییە بەلووچەیان بە هۆی" ئەشکەنجەی لە رادەبەدەر لەژووری تاکەکەسی زاهیدان" لەسەر بڕیاری "سرگوڵزای" جێگری دادستانی ئوستانی سیستان و بەلووچێستان راگەیاندووە. هەتا ئێستا هیچ ناوەندێکی حکوومەتی مەرگی ئەو زیندانییە سیاسییە و هەروەها هۆکارەکەیان رانەگەیاندووە.